ئەنجومەنی نوێی شاروانییەكانی سلێمانی هەڵدەبژێردرێن
2018-07-10 14:15:45
(درەو میدیا):
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تەمموز كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجامدا و بڕیاریدا ئەنجومەنی نوێیی شارەوانیی بۆ شار و شارۆچكەكانی پارێزگاكە پێكبهێنێت.
دوای كۆبوونەوەكە، ئازاد حەمەئەمین، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان تاوتوێكراوە و بڕیاری پێویست دراوە بۆ پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێ و جەختیشیكردەوە پێویستە لە ماوەی 60 رۆژدا ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوەندی سلێمانی و قەزاو ناحییەكان پێشكەشی ئەنجومەنی پارێزگا بكرێن بۆئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و ئەنجومەنی شاروانییەكان پێبكهێنرێن.
ئەنجومەنی شارەوانی قەزا و ناحیەكانی سلێمانی ساڵی 2000 ئەنجامدرا و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بە دەنگدانی راستەوخۆ لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵبژێدران، بەڵام لەو كاتەوە هیچ هەڵبژاردنێكی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بەڕێوەنەچووە و هەموویان لەلایەن حكومەتەوە دامەزرێنراون.
هاوكات ئەكرەم شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پەیچی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەت فەیسبوك نوسیوێتی:
ئە مڕۆ سێشە ممە 10ی تەمموز كاتژمێر ۱٠ی سە ر لە بەیانی ، (٤۷) هەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراو چەند بابەتێكی گرنگ خرایە بەرباس :
۱ . بڕیاردرا بە رەتكردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان سەبارەت بە تەملیككردنی عەلوەی نوێی سلێمانی و كۆی تەملیككردنەكانی دیكە ی هاوشێوە ی .
۲.پەسەندكردنی كۆنوسی لیژنەی كاتی ئەنجومەنی پارێزگا سەبارەت بە پێكهێنان و دیاریكردنی كاندیدان لەلایەن پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی كە لە دوو مانگ زیاتر تێنەپەڕێت.
۳.رونكردنەوەی سەرۆكی ئەنجومەن سەبارەت بە هەڵبژادنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی وەزیران وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك سەربارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ، لە ژێر ڕۆشنایی ەە ردوو یاسای ژمارە ( ۳، ٤) تایبەت بە دەسەڵات و تایبەتمەندی و چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئە نجومەنی پارێزگا و قە زا و ناحیە كان .
٤. بڕیاردان لەسەر فراوانكردنی گوندی میرەدێ لە ناحیەی زەرایەن.