كه‌شتییه‌كی نه‌وتی به‌سره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
2024-01-11 11:50:01
(دره‌و):
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه نه‌وتی به‌سره‌ی عێراقی به‌ره‌و توركیا ده‌گواسته‌وه، كه‌شتییه‌كه ئێستا به‌ره‌و سنوری ئێران ده‌ڕوات، ئه‌م كه‌شتییه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه غه‌رامه كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی سزادراوی ئێرانی هه‌ڵگرتووه.
كۆمپانیای ئامبری به‌ریتانی بۆ سه‌لامه‌تی ده‌ریایی رایگه‌یاند، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌دوری نزیكه‌ی 50 میل له خۆرهه‌ڵاتی ویلایه‌تی سه‌حار له عومان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چونه‌ته ناو كه‌شتییه‌كه‌وه.
به‌پێی قسه‌ی كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه، كه‌شتییه‌كه ئاڵای دورگه‌كانی مارشاڵی هه‌ڵداوه‌و 4 بۆ 5 چه‌كدار كه جلوبه‌رگی ره‌شی نیمچه سه‌ربازییان له‌به‌ردایه‌و ده‌مامكیان كردووه، چونه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه. ئه‌م كه‌شتییه پێشتر به هه‌ڵگرتنی نه‌وتی سزادراوی ئێران تۆمه‌تباركراوه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزای دارایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ: ئێستا سیسته‌می كۆنترۆڵی ئۆتۆماتیكی كه‌شتییه‌كه راوه‌ستاوه‌و به‌ره‌و به‌نده‌ری (جاسك) له ئێران ده‌ڕوات. له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا، وته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای (ئیمپایه‌ر نافیگیشن) رایگه‌یاند، كاتێك له نزیك ویلایه‌تی سه‌حاری عومانه‌وه به‌ره‌و توركیا رۆیشتووه، كۆمپانیاكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كه‌دا بچڕاوه. به‌پیی قسه‌ی كۆمپانیاكه، ئه‌م كه‌شتییه بارێكی هه‌ڵگرتووه كه 145 هه‌زار ته‌ن نه‌وت پێكدێت و له به‌سره‌ی عێراقه‌وه هه‌ڵیگرتووه.
تیمی كه‌شتییه‌كه پێكدێت له (19) كه‌س، كه یه‌كێكیان یۆنانی و 18 كه‌سه‌كه‌ی تریان فلیپینین، پۆلیس هێڵی فریاگوزاری خێرای كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگاداربكاته‌وه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئیسرائیل- حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه، هیچ هێرشێك بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی عومان تۆمارنه‌كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سور، گروپی ئه‌نساروڵا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هێرشه‌كانیان بۆ به‌ئامانجگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌یه كه به‌ره‌و ئیسرائیل ده‌ڕۆن.
به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایه‌تی بواری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، جوله‌ی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌ریای سور، له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه به‌ڕێژه‌ی 70% كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا.
هێزه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا رۆژی سێ شه‌ممه زیاترله 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كیان له‌سه‌ر ده‌ریای سور خستوه‌ته خواره‌وه كه حوسییه‌كان هه‌ڵیانداوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن ئه‌مه به "گه‌وره‌ترین هێرش" ناوده‌به‌ن كه له‌دوای جه‌نگی غه‌ززه‌وه حوسییه‌كانی نزیك له ئێران ئه‌نجامیان دابێت.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا حوسییه‌كان زیاتر له 25 كرده‌وه‌ی به‌ئامانجگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كانیان ئه‌نجامداوه به گومانی ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شتیانه سه‌ربه ئیسرائیلن یاخود به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیل ده‌ڕۆن له نزیكته‌نگه‌ی (باب مه‌نده‌ب)ی ستراتیژی له‌به‌ری باشوری ده‌ریای سوره‌وه.