حكومه‌تی هه‌رێم په‌نا بۆ دادوه‌ر ستیڤن ده‌بات
2024-01-10 15:50:18
(دره‌و):
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و غاز، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی دادوه‌رێكی به‌ناوبانگ بڵاوده‌كاته‌وه كه پشتیوانی ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی خۆیدا هه‌بێت نه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی عێراق.
سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شیكارییه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه دادوه‌ر (ستیڤن ئێم شوێبڵ) كردویه‌تی و تێیدا پشتگیری ئه‌وه ده‌كات به‌پێی ده‌ستوری ساڵی 2005ی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌یه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و غازدا.
ئه‌م دادوه‌ره لێكدانه‌وه‌ی بۆ مادده‌كانی (110-114-115-121)ی ده‌ستوری عێراق كردووه‌و وای ده‌بینێت كه ئه‌م ماددانه ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی به حكومه‌تی فیدراڵی نادات له كه‌رتی نه‌وت و غازدا، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات به هه‌رێمه‌كان ده‌دات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م شیكارییه له‌كاتێكدایه له شوباتی 2023وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق چوونه‌ته ناو دانوستانێكی نوێوه بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غاز، یاسایه‌ك كه ده‌بوو دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری عێراق ده‌ربكرایه‌و به‌هۆی ناكۆكی نێوان هه‌ولێرو به‌غداده‌وه تائێستا ده‌رنه‌چووه.
ساڵی رابردوو (دره‌و) هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كانی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غاز بڵاوكرده‌وه، به‌پێی دانوستانه‌كان، حكومه‌تی فیدراڵ زۆرینه‌ی داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له ره‌شنوسی یاساكه‌دا ره‌تكردبووه‌وه، به‌تایبه‌تیش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز‌و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غاز و دژایه‌تیكردنی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆری تایبه‌ت به‌هۆی هه‌بێت و ئیداره‌دانی كێڵگه‌كانی نه‌وتیش لای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ده‌بێت.
سه‌رباری كێشه‌ی دارایی و پرسی هه‌مواری یاسای بودجه، بابه‌تی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵ یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كانی ساڵی نوێی 2024ه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی كاتێك له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ته‌كه‌ی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام ئه‌م به‌ڵینه‌ی نه‌برده‌سه‌رو ناكۆكی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادیش له‌سه‌ر پرۆژه‌كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بوو.
سودانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی وابوو تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی نه‌وت و بودجه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵه، ئه‌و به‌ر له ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به نوێنه‌رانی كوردی وتبوو ناتوانێت بڕیاره‌كانی 15ی شوبای 2002ی دادگای فیدراڵی دژی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربكرێت و له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه به‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كاندا به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا هاتووه، دیاری بكرێت.
ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌رێمی پابه‌ندكرد به‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات.
له 25ی ئازاری 2023دا توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگرت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی پاریس و سكاڵایه‌ك كه عێراق دژی به‌كارهێنانی بۆرییه‌كانی نه‌وت بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر توركیای تۆماركردبوو.