ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌خێرایی بكشێنه‌وه به‌ڵام واده‌ی بۆ دیاری نه‌كردوون
2024-01-10 13:17:21
(دره‌و):
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه له عێراق بكشێنه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه، به‌ڵام واده‌ی كۆتایی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دیاری نه‌كرد.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، سودانی ده‌ڵێ:" له‌ناو په‌ره‌سه‌ندنه ناوچه‌ییه‌كانی جه‌نگدا له غه‌ززه، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری عێراق تێكده‌ده‌ن".
بانگه‌وازه درێژخایه‌نی گروپه شیعه‌كان كه زۆرینه‌یان نزیكن له ئێرانه‌وه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، به‌هێزتر بووه، ئه‌مه‌ش دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كانی وابه‌سته‌ی ئێران كه هاوكات به‌شێكن له هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی عێراق.
ئه‌م هێرشانه كه وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ده‌یان هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و موشه‌ك بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه له‌دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه ده‌ستیانپێكرد، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان دروستكردووه جارێكی تر عێراق ببێته‌وه به گۆڕه‌پانی ململانێی ناوچه‌یی.
رۆژی سێ شه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكدا له به‌غداد، سودانی به (رۆیته‌رز)ی وت:" پێویسته ئه‌م په‌یوه‌ندییه رێكبخرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به ئامانج یان به‌هانه بۆ هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی كه سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه تێكبدات".
له‌چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ورده‌كاری به‌رایی له‌باره‌ی بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی 5ی ئه‌م مانگه‌وه، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌بێت دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت و له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگدا بێت".
"با له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی رێكبكه‌وین، به‌ڕاشكاوی چونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌كی خێرا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه دریژه‌نه‌كێشێت و هێرشه‌كان به‌رده‌وام رووبده‌ن، كۆتایهاتنی جه‌نگی ئیسرائیل له غه‌ززه مه‌ترسییه‌كانی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچه‌كه راده‌گرێت" سودانی واده‌ڵێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسله‌وه‌ده‌كات، راگرتنی جه‌نگی غه‌ززه تاكه چاره‌سه‌ره، ئه‌گه‌رنا به‌فراوانبوونی زیاتری ململانی له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار به‌لای جیهانه‌وه ده‌بینین، كه خاوه‌نی به‌شێكی زۆری هه‌نارده‌ی وزه‌یه.
پێده‌چێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی واشنتۆن زیاتر بكات سه‌باره‌ت به هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتداری عێراق. گروپه شیعه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوای ئه‌و له‌شكرێشییه ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، كه له ساڵی 2003دا ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ پلانێكی نییه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی، كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت ئه‌و وڵاته له عێراقدان.
عێراق دووه‌م گه‌وره وه‌به‌رهێنی نه‌وته له‌ناو رێكخراوی ئۆپێك‌دا، له‌ریزی توندترین ره‌خنه‌گره‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیله بۆسه‌ر غه‌ززه، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی به حاڵه‌تێكی نمونه‌یی جینۆساید ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كه كه ئیسرائیل به‌توندی ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جاری ئه‌وه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌یكه‌نه‌سه‌ر هێزه بیانی و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق، نایاساین و پێچه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و ده‌ڵێ هه‌ندێك له تاوانبارانی ده‌ستگیركردووه‌و رێگری له هێرشه‌كان كردووه.
هاوكات، به‌غداد ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای كردووه بۆسه‌ر ئه‌و باره‌گایانه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كان به‌كاریده‌هێنن، به هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌شه‌وه دژی فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی میلیشیاكان له‌ناو دڵی به‌غداددا، به‌وپێیه‌ی پێشێلكارییه‌كی قورسی سه‌روه‌ری عێراقه.
ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن، گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناویشیاندا كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا‌و بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، پێگه‌ی خۆیان وه‌كو ئه‌ندام له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو كه‌ڤه‌ر به‌كارده‌هێنن، حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی ئه‌منیی حكومییه‌و وه‌كو گروپێك میلیشیا له ساڵی 2014دا دروستبووه.
له كاتی لێدان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م گروپانه له ده‌ره‌وه‌ی زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی و له‌ژێر ئاڵای موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراقدا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك ئه‌مریكا تۆڵه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان زیانه‌كانیان وه‌كو ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ژمارده‌كه‌ن و به‌روبوومی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ستی دژایه‌تی ئه‌مریكا ده‌چننه‌وه.
ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مریكا له عێراق سه‌ركردایه‌تی ده‌كردن، له ساڵی 2003دا سه‌ددام حسێنی سه‌رۆكی پیشوویان روخاند، پاشان له ساڵی 2011دا كشانه‌وه، به‌ڵام ساڵی 2014 جارێكی تر له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕكردن دژی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (2500) سه‌رباری له عێراقدا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ كه‌وتنی رێكخراوی داعشدا له ساڵی 2017 له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و پاشه‌كشێكردنی له‌وكاته‌وه، سودانی ده‌ڵێ: ماوه‌یه‌كی زۆره هۆكاری بوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق كۆتایی هاتووه.
به‌ڵام بانگه‌وازه‌كانی بۆ كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌یه‌و تائێستا زۆر نه‌گۆڕاوه. له ساڵی 2020دا چه‌ند رۆژێك دوای كوشتنی ژه‌نه‌راڵی گه‌وره قاسم سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی عێراقی (مه‌به‌ستی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه) له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌هێرشێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی.
ساڵی دواتریش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی ئه‌ركه جه‌نگییه‌كانی خۆی له عێراق هێناو ئه‌ركی خۆی گۆڕی بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژ‌و یارمه‌تیدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بوو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع، كه‌مێك نه‌بێت، شتێكی ئه‌وتۆی نه‌گۆڕی.
جه‌نگی غه‌ززه جارێكی تر پرسه‌كه‌ی هێنایه‌وه پێشه‌وه، زۆرێك له‌و گروپه عێراقییانه‌ی كه حكومه‌تی سودانییان به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندو له تارانه‌وه نزیكن، داوایانكرد به‌شێوه‌ی كۆتایی هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئێران و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان رۆژی هه‌ینی له‌وتارێكدا وتی: هێرشه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێت رێگا خۆش بكات بۆ كشانه‌وه‌ی كۆتایی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌مه واده‌كات بوونی ئه‌مریكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریاش قبوڵكراو نه‌بێت.
سودانی وتی هه‌وڵ بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌دات، چونكه عێراق ئێستا ده‌توانێت به‌رگری به‌خۆی بكات دژی تیرۆر‌و پێویسته سه‌روه‌ریی ته‌واوی خۆی به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا هه‌بێت، به‌مه‌ش دوربكه‌وێته‌وه له‌وه‌ی بیانوو بداته ده‌ست هه‌ر كه‌سێك بۆ راكێشانی عێراق بۆ ناو ململانێی ناوچه‌یی.
" كۆتایهێنان به بوونی هاوپه‌یمانان رێگری ده‌كات له ئاڵۆزی زیاتر‌و تێكه‌ڵبوونی پرسه ئه‌منییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان" سودانی وا ده‌ڵێ.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق كراوه‌یه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وهاوكاری ئه‌منیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانیدا، له‌ناویشیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ش راهێنان و راوێژكردن به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و كڕینی چه‌ك له‌خۆبگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی:" ئه‌مریكا دوژمنی ئێمه نییه‌و ئێمه‌ش له‌حاڵه‌تی جه‌نگدا نین له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه به‌رده‌وام بن، به‌دڵنیایی كاریگه‌رییان ده‌بێت و كه‌لێن له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دروستده‌كه‌ن".