سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: دەنگەكانمان لە سلێمانی كەمینەكردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2018

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: دەنگەكانمان لە سلێمانی كەمینەكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا
"دەنگەكانی ی.ن.ك لە سلێمانی وەك خۆی ماوەتەوە و كەمی نەكردووە و لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن خەڵك چەواشە دەكەن" ئەمە وتەی د. بڕیار ڕەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بۆ ماڵپەری دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی.
وتەبێژەكەی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی جەخیشی كردۆتەوە كە " دەنگەكانی یەكێتی لە سلێمانی كەمیان نەكردووە" بەڵكو   "لایەنە دۆڕاوەكان دەیانەوێت خەڵك چەواشە بكەن و  هەوڵدراوە لەدژی یەكێتی دەستكاری دەنگەكان بكرێت" سەبارەت بە چۆنیەتی دەستكاریكردنی سندوقەكانیش  وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی دەڵێت: هەوڵ دراوە دژی ی.ن.ك دەستكاری دەنگەكان بكرێت و بەهۆی دەستكاریكردنی قفڵی سەر هەندێك لە سندوقەكان سكاڵامان تۆمار كردووە"
 ئەو لێدوانەی وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لەكاتێكدایە بەشێك لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بڵاوكرایەوەو  بەراورد كرا بە ئەنجامی ئەلكترۆنی دەركتەوتووە كە جیاوازی زۆر لە ئەنجامی دەنگەكاندا هەیەو لە ژمارەیەك سندوقیش دەنگەكانی یەكێتی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا