Draw Media

هەناردە، نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2023

هەناردە، نرخ و داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2023

2024-01-04 19:16:32



راپۆرتی: درەو

🔻 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە تەواوی ساڵی (2023)دا؛
🔹 (ملیارێک و 232 ملیۆن و 170 هەزار و 126) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە.
🔹 بە تێکڕای ڕۆژانە (3 ملیۆن و 375 هەزار و 130) بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
🔹 تێکڕای بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی ئەوروپا (82.46) دۆلار بووە، بەڵام حکومەتی عێراق بەتێکڕا بەرمیلێک نەوتی بە (79.08) دۆلار فرۆشتووە.
🔹 کۆی داهاتی نەوتی عێراق (97 ملیار و 578 ملیۆن و 503 هەزار) دۆلار بووە.
🔹 هەر بەپێی داتاکان لە مانگی شوبات کەمترین بڕی نەوت هەناردەکراوە، لە مانگی ئایار نزمترین نرخی نەوت تۆمار کراوەو لە مانگی حوزەیرانیشدا کەمترین داهات کۆکراوەتەوە. بەڵام لە مانگی ئەیلولدا نرخی نەوتی عێراق گەیشتووە بەرزترین ئاست، هاوکات لە مانگی تشرینی یەکەم لە ڕووی بڕی هەناردەکردن و داهاتەوە ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە.


یەکەم: داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ساڵی 2023
بەپێی  ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە (12) مانگی ساڵی (2023)دا بڕی (ملیارێک و 232 ملیۆن و 170 هەزار و 126) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 375 هەزار و 130) بەرمیلی فرۆشراو، هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79.084) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە. لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە تێکڕای ساڵەکە لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.46) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق بەتێکڕا هەر بەرمیلێک لە نەوتەکەی بە (3.38) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (97 ملیار و 578 ملیۆن و 503 هەزار) دۆلار.
ئەگەر ئەو ئامارانە وردتر بکەینەوەو بەپێی مانگەکانی ساڵەکە ئاماژەیان پێبدەین، ئەوا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بەم شێوەیە دەبێت. (بڕوانە چارتەکانی ژمارە (1، 2، 3))
1.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی (2023)دا بڕی (101 ملیۆن و 245 هەزار و 95) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 265 هەزار و 971) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (75.695) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.5) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا هەر بەرمیلێک لە نەوتەکەی بە (6.81) دۆلار هەرزانتر ساغکردووەتەوە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 663 ملیۆن 788 هەزار) دۆلار.
2.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی شوباتی 2023
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی (2023) بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، _ئەم بڕەش کەمترین بڕی هەناردەی نەوەتە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵی (2023) کە عێراق هەناردەی کردبێت_، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 294 هەزار و 843) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.556) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.59) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.03) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار) دۆلار. کەمترین داهاتی تۆمارکراوی نەوت بووە لە ساڵی (2023)دا.
3.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئازاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئازاری (2023) بڕی (100 ملیۆن و 913 هەزار و 27) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 255 هەزار و 259) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (74.385) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (78.43) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (4.05) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 506 ملیۆن و 401 هەزار) دۆلار.
4.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی نیسانی 2023
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسانی (2023) بڕی (98 ملیۆن و 634 هەزار و 947) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 287 هەزار و 832) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (78.058) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (84.65) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (6.58) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 699 ملیۆن 272 هەزار) دۆلار.
5.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئایاری 2023
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئایاری (2023) بڕی (102 ملیۆن و 463 هەزار و 387) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 305 هەزار و 271) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (71.485) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە،_ئەمەش کەمترین نرخە کە لە ساڵی (2023)دا نەوتی عێراقی تێدا فرۆشرابێت_ لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (75.47) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.99) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 324 ملیۆن 641 هەزار) دۆلار.
6.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2023
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی (2023) بڕی (100 ملیۆن و 59 هەزار و 52) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 335 هەزار و 302) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (71.755) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (74.84) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.09) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (7 ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار) دۆلار. _ئەم بڕەی داهاتیش بەراورد بر سەرجەم مانگەکانی ساڵی (2023) کەمترین داهاتی تۆمارکراوی نەوت بووە_
7.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی تەموزی 2023
لە مانگی تەموزی (2023) عێراق بڕی (106 ملیۆن و 755 هەزار و 169) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 443 هەزار و 715) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (78.033) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (80.11) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.08) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 330 ملیۆن و 475 هەزار) دۆلار.
8.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئابی 2023
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئابی (2023) بڕی (106 ملیۆن و 122 هەزار و 679) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 423 هەزار و 312) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84.787) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (86.15) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (1.36) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 997 ملیۆن و 581 هەزار) دۆلار.
9.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی ئەیلولی 2023
وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی (2023)دا بڕی (103 ملیۆن و 143 هەزار و 199) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 438 هەزار و 107) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (91.353) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە _ئەم نرخەش بەرزترین نرخی نەوتی تۆمار کراوە لە تەواوی ساڵەکەدا کە عێراق نەوتی خۆی پێ ساغکردووەتەوە_، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (93.72) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (2.37) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (9 ملیار و 422 ملیۆن و 410 هەزار) دۆلار.
10.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2023) بڕی (109 ملیۆن و 545 هەزار و 589) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە _ئەم بڕەش گەورەترین بڕی هەناردەی نەوتی عێراقە بەراورد بە سەرجەم مانگەکانی دیکەی ساڵی (2023)_، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 533 هەزار و 729) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (87.578) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (90.6) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (3.02) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵدا بریتی بووە لە بڕی (9 ملیار و 593 ملیۆن و  643 هەزار) دۆلار. _کە تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی داهات بووە لە ساڵی (2023)دا_.
11.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی 2023
وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلولی (2023)دا بڕی (102 ملیۆن و 975 هەزار و 782) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشتووە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 432 هەزار و 526) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (82.365) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (82.76) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.4) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 481 ملیۆن و 558 هەزار) دۆلار.
12.    داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی کانونی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق لە مانگی کانونی یەکەمی (2023) بڕی (108 ملیۆن و 56 هەزار و 590) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە فرۆشراوە، واتە بەتێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 485 هەزار و 696) بەرمیل، بەپێی ئامارەکان ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76.960) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەهاکەی (77.76) دۆلار بووە، واتە حکومەتی عێراق لە مانگی ناوبراودا بەتێکڕا نەوتەکەی بە (0.8) دۆلار هەرزانتر فرۆشتووە.
بەپێی ئاماری کۆتایی وەزارەتەکەش کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لە کانونی یەکەمی ساڵەکەدا بریتی بووە لە بڕی (8 ملیار و 316 ملیۆن) دۆلار.
خشتەی ژمارە (1)
داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە ساڵی 2023

چارتی ژمارە (1)


چارتی ژمارە (2)

 

چارتی ژمارە (3)


سەرچاوەکان؛

ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛

-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1555
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1597
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1644
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1695
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر أيلول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1754
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تشرین الاول الماضي؛
https://www.oil.gov.iq/?article=1808
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تشرین الثاني الماضي؛
https://www.oil.gov.iq/?article=1864
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر کانون الاول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?article=1875

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand