لە (2023)دا داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەی (32%) كەمیكردووە
2024-01-04 07:06:43
درەو:
رۆژنامەی (العربي الجدید):
🔹ئامارێكی نوێی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە, داهاتەكانی نەوت لە ساڵی (2023) كەمیكردووە, سەرەڕای بەرزبونەوەی هەناردەكردن بۆ زیاتر لە (1) ملیارو (230) ملیۆن بەرمیل.
🔹بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی نەوت, تێكڕای هەناردەكردنی مانگانەی نەوتی عێراق (102.6) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە, بەتێكڕای (3.4) ملیۆن بەرمیلی رۆژانە, كە بە بەراورد بە ئاستی هەناردەكردن لە ساڵی (2022)دا, بەڕێژەی (5.36%) بەرزبووەتەوە.
🔹داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی نەوت نزیكەی (87) ملیارو (600) ملیۆن دۆلار بووە, بە تێكڕای (7.3) میار دۆلاری مانگانە, كە بەڕێژەی (%31.79)دابەزیوە بە بەروارد بە ساڵی (2022), كە بڕكەی (115) ملیارو (460) ملیۆن دۆلار بووە.
🔹محەمەد عومەر, شارەزای ئابوری عێراق لەبارەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت دەڵێت: حكومەتی سودانی شكستیهێناوە لە بەڵێنەكانی لە بارەی كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت, وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتی وڵات.
🔹عێراق هێشتا لەژێر رەحمەتی نرخی نەوتی جیهانیدایە, داهاتەكانی نەوتیش زیاتر لە (96%) كۆی داهاتەكان پێكدەهێنێت, ئەوەش شكستی بە پلانی بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بوارەكانی تر هێناوە, كە عێراق تیایدا پێشەنگەبووە.