Draw Media

قەبارەی قەرزەکانی موچەی موچەخۆران، لە کابینەی هەشتەم و نۆیەمدا

قەبارەی قەرزەکانی موچەی موچەخۆران، لە کابینەی هەشتەم و نۆیەمدا

2024-01-02 21:10:17



راپۆرتی: درەو

🔻 لە (9) ساڵی ڕابردوودا، لە هەردوو کابیەنەی هەشتەم و نۆیەمدا؛
🔹 موچەخۆران لە (108) مانگی ڕابردودا (49) موچەی تەواوو (44)یشیان بە چارەک و لێبڕینەوە وەرگرتووەو (15) موچەشیان پێ نەدراوە، نزیکەی (21 ترلیۆن و 584 ملیار) دیناریان لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. بەجۆرێک؛
🔹 کابینەی هەشتەم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) موچەی تەواو و (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکرد، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لەم کابینەیەدا مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
🔹 کابینەی نۆیەمدا (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی و (10) مانگیشی بە لێبڕینەوە خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکرد. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لای کابینەی نۆ بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت.


قەبارەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم
لە ماوەی (9) ساڵدا، واتا لە (108) مانگدا، هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (49) موچەی تەواویان وەگرتووە، (15) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە.
کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (21 ترلیۆن و 583 ملیار و 997 ملیۆن) دینار.
بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 986 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت.
بڕوانە خشتەکانی خوارە تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت.

خشتەی یەکەم

خشتەی دووەم

پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی هەشتەم
قۆناغی پاشەکەوتی مووچە لە سەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) مووچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەکە مووچەو (11) مانگیش بەشێک لە موچەی موچەخۆران پاشەکەوت کرا. جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. بە جۆرێک لە ماوەی (1/1/2015 – 9/7/2019)؛
•    (4) موچەی مانگەکانی (9، 10، 11، 12)ی ساڵی (2015)ەو یەک موچەی مانگی (12ی 2017) بە رێژەی (100%) پاشەکەوت کران.
•    تەواوی ساڵی (2016)ەو (2017) جگە لە مانگی (12)ی ساڵی (2017) چارەکە موچە و (11) مانگی ساڵی (2018) بە پاشەکەوتکردنی بەشێک لە موچە ئەم کابینەیە تەمەنی خۆی بەڕێکرد.
•    کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
بە مانایەکی دیکە، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکرد.

 

پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی نۆیەم
لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (10/7/2019)ەوە تا کۆتایی ساڵی (2023)، سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، تەنها لە کابینەی نۆیەمدا نزیک لە (11 ترلیۆن) دینارە، جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران.
لەم کابینەیەدا موچەی مانگەکانی (4، 5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020) خەرج نەکرا (9) موچەش بە لێبڕینی (21%) و موچەیەکیش بە لێبڕینی (18%)ەوە لە ساڵانی (2021 - 2022)ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوەو هاوکات لە ساڵی (2023) موچەی مانگەکانی (10، 11، 12) خەرج نەکرا.
کەواتە ئەگەر کۆی خەرجی موچە بە (900 ملیار) دیناری مانگانە بخەمڵێنین _لە دەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە قەبارەی خەرجی موچە (895 ملیار)بووە، بەڵام بەردەوام خەرجی موچە رووی لە زیادبوون کردووەو بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی دارایی کە خەرجییەکانی خۆی بۆ شەش مانگی یەکەمی (2023) بڵاوکردەوە بە تێکڕا کۆی خەرجی مانگێکی موچەی موچەخۆران سەرو (941 ملیار) دینابووە_، ئەوا کۆی ئەو شایستە داراییەی موچە خۆران لە کابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوەو بۆیان خەرج نەکراوە بریتیە لە؛
•    (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار
•    (9) مانگ بە لێبڕینی (21%)  X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار
•    (1) مانگ بە لێبڕینی (18%)  X (162 ملیار) دینار = (162 ملیار) دینار
•    موچەی مانگەکانی (10و 11و 12) ساڵی (2023)ی موچەخۆران خەرج نەکرا کە بەرامبەرە بە؛
(3) مانگ موچەی دواکەتوو X (941 ملیار) دینار = (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار.

کەواتە کۆی ئەو موچانەی لەکابینەی نۆیەمدا خەرج نەکراوە دەکاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار "7 موچەی تەواو"+ (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار "9 موچە بە لێبڕینی 21%" + (162 ملیار) دینار "1 موچە بە لێبڕینی 18%" + (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار "موچەی (3) مانگی کۆتایی 2023" = (10 ترلیۆن 986 ملیار) دینار.

بە مانایەکی دیکە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (54) مانگی رابردوودا، تەنها (34) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (10) مانگیشی خەرج نەکردووە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand