Draw Media

لە جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی سلێمانیدا گۆڕانكاریی روویداوە

لە جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی سلێمانیدا گۆڕانكاریی روویداوە

2018-07-09 21:48:09


(درەو میدیا):
لە رۆژی یەكەمی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی پارێزگای سلێمانی، 63 سندوق جیاكردنەوەی دەستیان بۆكرا لە كۆی 188 سندوق كە سكاڵایان لەسەرە، بە پێی زانیارییەكانی " درەو میدیا" كە لەسەرچاوەیەكی رەسمییەوە وەریگرتوون، رێژەی دەنگەكانی یەكێتی 48% بۆ 50%ی  كەمیكردووە بە بەراورد بە رابردوو.
لە كۆی ئەو 63 سندوقەی كە ئەژماری دەستیان بۆكراوە،  55 سندوقیان كە نزیكەی 11 هەزار دەنگی تیابووە  بە وردی بەراورد كراوە بە دەنگەكانی رابردوو كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی راگەیەنرابوو، دەركەوتووە كە جیاوازی زۆر هەیە، بە جۆرێك لەو 55 سندوقەی بەراوردكراوە دەنگەكان بەم شێوەیە بوون:
-    دەنگەكانی یەكێتی لە 4500 دەنگەوە بەرێژەی 39% بوو كەمیكردووە بۆ 2200 دەنگ بەرێژەی 22% واتا 17% كەمیكردووە .
-    دەنگەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو 55 سندوقەدا كە 2600 دەنگ بووە پێشتر بەرێژەی 24%  ئێستا زیادیكردووە بۆ نزیكەی 4000 دەنگ بەرێژەی 31% واتا رێژەی دەنگەكانی 7% زیادیكردووە.
هاوكات بە پێی زانیارییە وردەكانی " درەو میدیا " ئەو گۆڕانكارییەی كە لە دەنگەكاندا روویداوە بەم شێوەیە دابەش بووە بەسەر حزبەكانی تردا :
پلەی یەكەم بزوتنەوەی گۆڕان 
پلەی دووەم نەوەی نوێ 
پلەی سێیەم كۆمەڵی ئیسلامی 
پلەی چوارەم پارتی دیموكراتی كوردستان 
پلەی پێنجەم یەكگرتووی ئیسلامی 
پلەی شەشەم  هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری

  نمونەی زیادبوون و كەمبوونی چەند سندوقێكی پارێزگای سلێمانی:


ناوەندی پێشڕەو ژمارە 126102     وێستگەی  ژمارە 1
دەنگەكانی  یەكێتی لە 99 دەنگەوە بووە بە 28 واتا 71 دەنگ كەمیكردووە بەرێژەی 71% كەمیكردووە
دەنگەكانی گۆران لە 76  دەنگەوە بووە  بە 85 دەنگ  واتا 9 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی كۆمەڵ لە 7 دەنگەوە بووە بە 20 دەنگ  واتا 13 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە 6  دەنگەوە بووە بە 14 واتا 8 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی یەكگرتوو لە 7 دەنگەوە بووە بە 19 واتا 12 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی پارتی لە 11 بووە بە  21 واتا 10 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی هاوپەیمانی لە 8 دەنگەوە بووە لە 19 دەنگ واتا 11 دەنگ زیادیكردووە 

ناوەندی ڕۆژهەڵات بنكەی ژمارە 126201 وێستگەی ژمارە ٣ 
دەنگەكانی یەكێتی لە  89  دەنگەوە بۆ 42 كەمیكردووە واتا  47 دەنگ كەمیكردووە واتا بەرێژەی 53% كەمیكردووە.
دەنگەكانی گۆڕان لە 47 دەنگەوە بۆ 66 دەنگ زیادیكردووە 19 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی كۆمەڵ لە 10 دەنگەوە بۆ 17 دەنگ زیادیكردووە 7 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی نەوەی نوێ لە 16 دەنگەوە بۆ 21 دەنگ زیادیكردووە 5 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی هاوپەیمانی لە 9 دەنگەوە بۆ 14 دەنگ زیادیكردووە 5 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی یەكگرتوو لە 7 دەنگەوە بۆ 12 دەنگ زیادیكردووە 5 دەنگ زیادیكردووە 
دەنگەكانی پارتی لە 13 دەنگەوە بۆ 22 دەنگ زیادیكردووە واتا 9 دەنگ زیادیكردووە  

 
ئەنجامی دەنگەكان بەو شێوەیەی جیاكراوەتەوە تا ئێستا گۆڕانكاریی لە ژمارەی كورسییەكاندا دروست دەكات، بەڵام مەرج نیە بە ژمارەی زۆر، ئەگەر هەوڵی گۆڕین و دەستكاریكردنی دەنگەكان نەدرێت. 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand