تیمی سه‌رۆكی حكومه‌ت: نه‌وت له جانتای كه‌سێكدا بوو
2023-12-29 10:42:58
(دره‌و):
تیمی میدیایی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی چوار ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، زنجیره‌یه‌ك ڤیدیۆی به‌رهه‌م هێناوه كه باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات.
یه‌كێك له‌و تۆماره ڤیدیۆیانه‌ی كه تیمی میدیایی مه‌سرور بارزانی به‌رهه‌می هێناوه، تایبه‌ته به كه‌رتی نه‌وت، له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ناوی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌ت بهێنرێت، باسله‌وه ده‌كرێت" ئەگەر وەک ئەم چوار ساڵە بە پلان و بەرنامە کار بکرایە بۆ سیاسەتی نەوت و شەفافیەت، ئەوا کوردستان لە پێگەیەکی دیکەدا دەبوو".
تیمی میدیایی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵی:" پێشتر مەسرور بارزانی تێبێنی لەسەر گرێبەستە نەوتییەکان هەبووه‌و لەکاتی خۆیدا هۆشداری داوه".
له به‌شێكی تری ڤیدیۆكه‌دا، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كان، تیمی مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێ" پێشتر دەوترا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە جانتای کەسێکدایە کەس ئاگاداری گرێبەستەکان نیە، مەسرور بارزانی داهاتی نەوتی ئاشکراو شەفافکرد".
" مەسرور بارزانی لەم چوارساڵەدا پێداچونەوەی زۆر کرد بە گرێبەستە نەوتییەکان کە پێشتر کرابوون، هەڵمەتی پاکسازی لەناو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستپێکرد" ئه‌مه به‌شێكی تره له قسه‌كانی تیمی میدیایی مه‌سرور بارزانی.