عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌یه‌وێت به‌بێ هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه
2023-12-28 09:31:17
(دره‌و):
دوو كه‌س له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران فۆرمی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه‌یان پڕكردوه‌ته‌وه، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌یه‌وێت به‌بێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پۆستی رێكخه‌ریدا بمێنێته‌وه، ده‌بوو دوێنێ ده‌رگای خۆكاندیدكردن دابخرێت، به‌ڵام دانه‌خراوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌رو خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، بزوتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رۆژی 30 مانگی وه‌كو واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاریكردووه، به‌ڵام به‌هۆی پشووی سه‌ری ساڵه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆمسیۆن واده‌كه دوابخات.
رێكخه‌ری گشتیی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌م جڤاته به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانداو ئێستا (48) ئه‌ندامی هه‌یه.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆسته‌كانی رێكخه‌ری گشتیی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن كراوه‌ته‌وه، ده‌بوو دوێنێ ده‌رگای خۆكاندیدكردن دابخرێت، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (دره‌و) تائێستا ده‌رگای خۆكاندیدكردن دانه‌خراوه.
(دره‌و) لەگەڵ چەند ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان قسەی كردووە ، تائێستا (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی) رێكخه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فۆرمی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی رێكخه‌ریی پڕنه‌كردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستوری گۆڕان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خولێكی دوو ساڵی تر، خۆی كاندید بكاته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ئاگاداری ورده‌كاری پرۆسه‌كه‌ن و (دره‌و) قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون، باسله‌وه ده‌كه‌ن، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی فۆرمی خۆكاندیدكردن پڕناكاته‌وه‌و خوازیاره جڤاتی نیشتمانی ته‌نیا ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێرێت و پۆستی رێكخه‌ر به به‌تاڵی به‌جێبهێڵێت، بۆئه‌وه‌ی خۆی به‌بێ ركابه‌ر بمێنێته‌وه‌و دیمه‌نه‌كه وا ده‌ركه‌وێت به‌ناچاری له پۆستی رێكخه‌ری گشتیدا ماوه‌ته‌وه‌و كه‌س نه‌بووه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی هه‌ستیان به‌م نیازه پێشوه‌خته‌ی رێكخه‌ری پێشووی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌وهۆیه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له‌كۆی (48) ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی (38) ئه‌ندامیان ئیمزایان له‌سه‌ر نوسراوێك كردووه‌و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن به به‌بێ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگریكردن له مانه‌وه‌ی عومه‌رسه‌ید عه‌لی له پۆستی رێكخه‌ردا به‌بێ هه‌ڵبژاردن، دوو كه‌س له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی فۆرمی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتیی پڕكردوه‌ته‌وه كه بریتین له هه‌ریه‌كه له (نزار مه‌حمود)و (وشیار عومه‌ر عه‌لی).
خانەی راپەڕاندن
خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەرێكخەری گشتیەوە لە (7) ئەندام پێكدێت ئەوانیش:
• رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
• سكرتێری كاروباری ژوورەكان
• سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان
• سكرتێری كاروباری باژێروانەكان
• سكرتێری جڤاتی نیشتمانی
• سكرتێری كاروباری خەڵك
• سەرۆكی جڤاتی گشتی