سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هەفتەی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك دەكرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2018

هەفتەی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك دەكرێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
هەفتەی داهاتوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك دەكرێتەوە و گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی دەستپێدەكات و وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش رەزامەندی لەسەرئەوە دەربڕیوە.
راكان جبوری، پارێزگای كەركوك بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا لە پەیجەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ كازف فنجان حەمامی وەزیری گواستنەوەی عێراق و تاوتوێكردنی بایەخی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بۆ پارێزگاكە، بڕیادرا لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتە نێوخۆیی و ئاسمانییەكان لەو فڕۆكەخانەیە دەستپێبكەن.
راكان جبوری روونیشیكردوەتەوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە پرۆژەی فڕۆكەخانەی كەركوك رەوانەی وەبەرهێنان بكرێت.
لایخۆشیەوە وەزیری گواستنەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە وەزارەتەكە لە دوو هەفتەی داهاتوودا فڕۆكەخانەی كەركوك بەڕووی گەشتە دەرەكییەكان بۆ لوبنان، توركیا و ئێران و گەشتە نێوخۆییەكان بۆ بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی تر دەكاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە