عێراق و ئێران لیژنه دروستده‌كه‌ن
2023-12-27 12:33:46
(دره‌و):
بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و كێڵه نه‌وتییه هاوبه‌شانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوره‌كانه‌وه، عێراق و ئێران بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌پێی عورفی نێوده‌وڵه‌تیی كاره‌كه بكه‌ن.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ كاروباری وزه، له دوێنێوه له تارانه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران و وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری ئیسلامی كۆبوه‌ته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ تاران و له‌گه‌ڵ جواد ئوجی وه‌زیری نه‌وتی ئێران كۆبونه‌وه. له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران یاداشتێكی هاوكارییان له‌بواری راهێنان و په‌ره‌پێدان ئیمزاكرد.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر قوڵایی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ كرد له‌گه‌ڵ رۆڵی كاریگه‌ری عێراق و ئێران له رێكخراوی ئۆپێك و بازاری جیهانیدا، به‌وپێیه‌ی هه‌ردوو وڵات له پێشه‌نگی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و غازدان.
به‌پێی قسه‌ی حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، عێراق و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پیكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ به‌هێزكردنی ده‌رفه‌تی هاوكاریی هاوبه‌ش، له‌وانه پیكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه هاوبه‌شه‌كانی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌پێی چوارچێوه‌و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه مافی هه‌ردوولا زامن بكات، ئه‌مه له‌گه‌ڵ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ هاوكاری له بواری وه‌به‌رهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی غاز‌و پیشه‌سازییه پترۆكیمیاوییه‌كان و وزه‌ی نوێبووه‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی پاڵاوگه‌كان و لیژنه‌ی راهێنان و په‌ره‌پێدانی هاوبه‌ش.
هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی كاركردن و هاوكاری له بواره‌كانی به‌بازاڕخستنی نه‌وت و لێدانی بیر‌و هاورده‌كردنی بۆری و كاڵا‌و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و بواره‌كانی تر.