ئاماری کۆچ و قوربانیانی هاوڵاتییە عێراقییەکان (2015 - 2023)
2023-12-26 11:42:41
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاو ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)؛
🔹 (757 هەزار و 323) هاوڵاتی عێراقی کە تەمەنیان لەسەروو (18) ساڵەوەیە، لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
🔹 (557) هاوڵاتی عێراق بوون بە قوربانی کۆچی نایاسایی، بەجۆرێک (321) کەس گیانیان لەدەستداوەو (236) کەسیش بێ سەروشوێن بوونە.
یەکەم؛ ئاماری پەنابەرانی عێراقی کە داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتانی ئەوروپا (2015 - 2023)
پاڵپشت بەو داتاو ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوە لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی مانەوەیان پێشکەش کردووە، ژمارەیان (757 هەزار و 323) کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی 2015؛ (183 هەزارو 422) کەس.
ساڵی 2016؛ (160 هەزارو 717) کەس.
ساڵی 2017؛ (92 هەزارو 691) کەس.
ساڵی 2018؛ (69 هەزارو 203) کەس.
ساڵی 2019؛ (53 هەزارو 240) کەس.
ساڵی 2020؛ (34 هەزار) کەس.
ساڵی 2021؛ (73 هەزارو 325) کەس.
ساڵی 2022؛ (71 هەزارو 225) کەس.
ساڵی 2023؛ (19 هەزارو 50) کەس.
چارتی ژمارە (1)
دووەم؛ ئامار و ژمارەی هاوڵاتیانی (بێ سەروشوێن بوو)ی عێراق لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023)
هەر پاڵپشت بەو داتاو ئامارانەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، بڵاو یکردووەتەوە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بێ سەرو شوێن بوون لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ژمارەیان (236) کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی 2015؛ (7) کەس.
ساڵی 2016؛ (54) کەس.
ساڵی 2017؛ (67) کەس.
ساڵی 2018؛ (25) کەس.
ساڵی 2019؛ (10) کەس.
ساڵی 2020؛ (17) کەس.
ساڵی 2021؛ (47) کەس.
ساڵی 2022؛ (7) کەس.
ساڵی 2023؛ (2) کەس.
چارتی ژمارە (2)
سێیەم؛ ئامار و ژمارەی (گیان لەدەستدانی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023)
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان (321) کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی 2015؛ (25) کەس.
ساڵی 2016؛ (78) کەس.
ساڵی 2017؛ (29) کەس.
ساڵی 2018؛ (54) کەس.
ساڵی 2019؛ (47) کەس.
ساڵی 2020؛ (18) کەس.
ساڵی 2021؛ (46) کەس.
ساڵی 2022؛ (17) کەس.
ساڵی 2023؛ (7) کەس.
چارتی ژمارە (3)
سێیەم؛ ئامار و ژمارەی قوربانی (گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی) هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگای کۆچی نایاسایی (2015 - 2023)
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی (2015 - 2023)، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە ڕێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوەو بێ سەروشوێن بوونە، ژمارەیان (557) کەس بووە. بە جۆرێک؛
ساڵی 2015؛ (32) کەس.
ساڵی 2016؛ (132) کەس.
ساڵی 2017؛ (96) کەس.
ساڵی 2018؛ (79) کەس.
ساڵی 2019؛ (57) کەس.
ساڵی 2020؛ (35) کەس.
ساڵی 2021؛ (93) کەس.
ساڵی 2022؛ (24) کەس.
ساڵی 2023؛ (9) کەس.
چارتی ژمارە (4)