داهاتی (10) مانگی رابردووی نەوتی عێراق (101) ترلیۆن دینارە
2023-12-25 18:03:06
راپۆرتی: درەو
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی پوختەی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) زیاتر لە (106 ترلیۆن و 843 ملیار دینار بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن) دینار بووە، کە (88.6%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (11.4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (12.9%) و زۆرتر لە (16 ترلیۆن 200 ملیار) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
یەکەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی (2023)
رۆژی (14ی کانونی یەکەمی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
1. داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ تشرینی یەکەمی ساڵی (2023) لە (14ی کانونی یەکەمی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (108 ترلیۆن و 519 ملیار و 582 ملیۆن و 950 هەزار و 517) دینار، بەجۆرێک بڕی (101 ترلیۆن و 49 ملیار و ملیۆنێک و 380 هەزار و 139) دیناری بەڕێژەی (92.9%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە.
بڕی (7 ترلیۆن و 470 ملیار و 581 ملیۆن و 570 هەزار و 378) دینار، بەڕێژەی (7.1%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.
بڕی (ترلیۆنێک و 676 ملیار و 486 ملیۆن و 640 هەزار و 206) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (106 ترلیۆن و 843 ملیار و 96 ملیۆن و 310 هەزار و 311) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 684 ملیار و 631 ملیۆن) دینار و رۆژانە پتر لە (356 ملیار و 143 ملیۆن) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
2. خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق تا تشرینی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، نۆ و دەی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن و 866 هەزار و 929) دینار، بەجۆرێک بڕی (80 ترلیۆن و 505 ملیار و 718 ملیۆن و 818 هەزار و 544) دیناری بەڕێژەی (88.6%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (10 ترلیۆن و 137 ملیار و 93 ملیۆن و 48 هەزار و 385) دیناری بەڕێژەی (11.4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)
دووەم؛ بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان تا کۆتایی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (10 ترلیۆن و 137 ملیار و 93 ملیۆن و 48 هەزار و 386) دیناری بەڕێژەی (11.4%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (439 ملیار و 78 ملیۆن و 358 هەزار و 183) دیناری بە ڕێژەی (4.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (ترلیۆنێک و 137 ملیار و 735 ملیۆن و 913 هەزار و 971) دیناری بە ڕێژەی (11.2%)ی بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (2 ترلیۆن و 188 ملیار و 901 ملیۆن و 572 هەزار و 206) دیناری بە ڕێژەی (21.6%)ی بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (5 ترلیۆن و 205 ملیار و 189 ملیۆن و 243 هەزار و 761) دیناری بە ڕێژەی (51.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (ترلیۆنێک و 166 ملیار و 187 ملیۆن و 960 هەزار و 625) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.5%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)
سێیەم؛ بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023
لە دە یەکەمی ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (90 ترلیۆن و 642 ملیار و 811 ملیۆن و 866 هەزار و 929) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (106 ترلیۆن و 843 ملیار و 96 ملیۆن و 310 هەزار و 311) دینار.
واتە بڕی (16 ترلیۆن و 200 ملیار و 284 ملیۆن و 443 هەزار و 382) دیناری بەڕێژەی (12.9%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)
چوارەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تا کۆتایی تشرینی یەکەمی 2023
لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (8 ترلیۆن و 138 ملیار و 423 ملیۆن و 443 هەزار و 733) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (464 ملیار و 844 ملیۆن و 91 هەزار و 900) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (317 ملیۆن و 126 هەزار و 550) دیناری بە کەمتر لە (0.1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (48 ملیار و 308 ملیۆن و 904 هەزار و 698) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 625 ملیار و 270 ملیۆن و 447 هەزار و 135) دیناری خەرجکردووە، بڕی (5 ترلیۆن و 883 ملیار و 226 ملیۆن و 161 هەزار و 420) دیناری بە ڕێژەی (77%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 742 ملیار و 44 ملیۆن و 285 هەزار و 715) دیناری بە ڕێژەی (23%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)
سەرچاوەکان؛
1. ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛
https://bitly.ws/YMZ3