Draw Media

39 پێشێلكاری بەرامبەر بە 45 رۆژنامەنووسكراوە

39 پێشێلكاری بەرامبەر بە 45 رۆژنامەنووسكراوە

2018-07-09 13:18:50


درەو میدیا: 
تەنها لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان ( بانگەشەو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن) 39 پێشێلكاری بەرامبەر بە 45 رۆژنامەنووسان كراوەو پێشلكاری بەرامبەر بە 3 نوسینگەی راگەیاندن كراوە. 
بەپێی راپۆرتی تایبەت بە پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (12/5/2018) كە لەلایەن لێژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسانی سەندیكای رۆژنامەنووسان كوردستانەوە بڵاوكراوتەوە ئاماژە بەوە كراوە: وەك هەمیشە لە هەرێمی كوردستاندا لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕۆژی دەنگداندا ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی پێشێلكاری، ڕێگری زۆرو زەوەند دەبنەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە شارو شارۆچكەكانی كوردستاندا، بەڵگەش بۆ ئەمە لەكاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (12/5/2018) جارێكی تر تووندوتیژییەكان بەرۆكی ڕۆژنامەنووسانی گرتەوە و زیاتر لە 39 پێشێلكاری جۆراوجۆر دەرهەق بە 48 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، هەروەها بەپێی ئەو ئامارانەی كۆكراوەتەوە 5 ڕۆژنامەنووس لە ڕەگەزی مێ و 40 ڕۆژنامەنووس لە ڕەگەزی نێر و 3 نووسینگە ڕووبەڕووی پێشێلكاری و دەستدرێژی بوونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی چەند بنكەیەك لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان بۆ ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان دیاریكرابوو، لەگەڵ بوونی باجی تایبەت بە كۆمسیۆن بۆ ڕێگەپێدان بە ڕووماڵی ڕۆژنامەنووسان بەڵام چەندین پێشێلكاری جۆراوجۆر ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان بوەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا، ئەم ئامارانە ئەوەمان پێدەڵێن كە هێشتا ئازادی ڕادەربڕین و بەها دیموكراسییەكان لە مەترسیدایە و كاری ڕۆژنامەنووسی مەترسی زۆری لە بەردەمدایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand