بەشێك لە دەنگدەرانی كەركوك دەنگیان بە كاندیدەكان نەداوە
2023-12-20 14:44:39
درەو:
زیاتر لە (17) هەزار دەنگدەری لیستە كوردییەكان تەنیا دەنگیان بە لیستەكان داوەو دەنگیان بە كاندیدەكان نەداوە، لیستی یەكێتی (5%) و پارتی (8%) و نەوەی نوێ (20%) و یەكگرتوو و كۆمەڵ (19%) و سۆسیالیست (40%) دەنگیان بە كانیدید نەداوەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكە داوە.
بە پێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق:
لیستی یەكێتی (هاوپەیمانی هێزو ئیرادەمانە):
• لیستی یەكێتی (139,373) دەنگی بەدەستهێناوە
• كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 133,126 دەنگ
• دەنگی نەدراو بە كاندید: 6,247 دەنگ
واتا (5%) دەنگدەرانی یەكێتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە.
لیستی پارتی:
• لیستی پارتی: (46,749) دەنگی بەدەستهێناوە
• كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 42,199 دەنگ
• دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,550 دەنگ
واتا (8%) دەنگدەرانی پارتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە.
نەوەی نوێ:
• لیستی نەوەی نوێ (24,620) دەنگی بەدەستهێناوە
• كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 19,762 دەنگ
• دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,858 دەنگ
واتا (20%) دەنگدەرانی نەوەی نوێ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە.
یەكگرتوو كۆمەڵ:
• هاوپەیمان مەشخەڵی كەركوك (یەكگرتوو+ كۆمەڵ), (6655) دەنگی بەدەستهێناوە
• كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 5,392دەنگ
• دەنگی نەدراو بە كاندید: 1,263 دەنگ
واتا (19%) دەنگدەرانی یەكگرتوو و كۆمەڵ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە.
لیستی سۆسیالیست:
• لیستی سۆسیالیست (377) دەنگی بەدەستهێناوە
• كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 2,55 دەنگ
• دەنگی نەدراو بە كاندید: 152 دەنگ
واتا (40%) دەنگدەرانی سۆسیالیست كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكیان داوە.