كێشه‌ی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت
2023-12-17 09:59:48
(دره‌و):
دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، یه‌كێتیی كێشه‌ی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، كێشه‌یه‌ك كه چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه‌و بوو به به‌شێك له ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتیی.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی (چه‌تۆ ساڵح) بریكاری وه‌زیری ناوخۆی كردووه. له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی:" ئەمڕۆ وەك وەفایەك بۆ بنەماڵەیەكی تێكۆشەری گەلەكەمان و خاوەنی پۆلێك شەهید، لە ماڵی هەڤاڵ و هاوڕێی ئەزیزم كاك چەتۆ ساڵح بووم".
چه‌تۆ ساڵح له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی وه‌رگرت، له لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه نزیك بوو، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی تری سه‌ركردایه‌تیی پیشووی یه‌كێتیدا چووه به‌غدادو له فه‌رمانگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاهور شیخ جه‌نگیی شایه‌تی دا، سه‌باره‌ت به هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشووی یه‌كێتیی و دورخستنه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیی له پۆستی هاوسه‌رۆك.
چه‌تۆ ساڵح هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیلی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه بڕیاری لادانی له پۆسته‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه چه‌تۆ ساڵح ئاماده نه‌بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی بنوسێت، شۆڕش ئیسماعیلیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی نوسی بوو، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی متمانه به كاندیدی شوینگره‌وه‌ی ببه‌خشیت و به‌مشێوه‌یه گۆڕانكارییه وزارییه‌كه‌ی یه‌كێتیی په‌كیكه‌وت، دوای چه‌ند مانگێك به‌تاڵبوونی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌مدواییه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتیی قایل بوو به گه‌ڕانه‌وه شۆڕش ئیسماعیل بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوباد تاڵه‌بانی بۆ ماڵی چه‌تۆ ساڵح، پێده‌چێت كۆتایی به كێشه‌ی پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆش بهێنێت، به‌تایبه‌تیش كه به‌مدواییه چه‌تۆ ساڵح بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی.