Draw Media

راپۆرتێكی (درەو) خەڵاتێكی رۆژنامەوانی مافی مرۆڤی وەرگرت

راپۆرتێكی (درەو) خەڵاتێكی رۆژنامەوانی مافی مرۆڤی وەرگرت

2023-12-15 16:58:51



درەو:
راپۆرتێكی (درەو) بەناوی  (تارمایی درۆنەكان) خەڵاتێكی رۆژنامەوانی مافی مرۆڤی وەرگرت، كە پێشبڕكێ رۆژنامەوانییەكەی مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ لە شاری كەلار راگەیەندرا كە (رادیۆی دەنگ) بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED ) ساڵانە ئەنجامی دەدات.
راپۆرتە بنكۆڵكارییەكەی (درەو) بەناوی (تارمایی درۆنەكان) لە ئامادەكردنی رۆژنامەنووس (ئالان نەجمەدین) بوو خەڵاتی دووەمی پێشبڕكێ رۆژنامەوانیەكەی بەدەستهێنا.
بە وتەی سەرپەرشتیارانی پێشبڕكێكە، پێشبڕكێی رۆژنامەوانی مافەكانی مرۆڤ‌  ماوەی (8) ساڵە (رادیۆی دەنگ) بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED ) بەردەوامە و لەمساڵدا (37) رۆژنامەنوس چونەتە پێشبڕكێیەكەوە، لە نێویاندا 10 خانمە رۆژنامەنوس هەبون و لە كۆی راپۆرتەكانیشدا 22 راپۆرتی نوسین و 15 راپۆرتی ڤیدیۆیی تێدابوو، كە لیژنەیەكی شارەزا و پسپۆڕی رۆژنامەوانی هەڵسەنگاندنیان بۆ راپۆرتەكان كردووە و سێ براوەیان هەڵبژاردووە.
(تارمایی درۆنەكان) راپۆرتێكی ڤیدیۆییەو سەبارەت بە قوربانیی درۆنەكانە لە هەرێمی كوردستان.  
 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand