دادگای فیدراڵی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دیاریكرد

2023-12-14 13:18:49
(دره‌و):
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دیاریكرد، پشتی به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌ستووه‌و ده‌ڵێ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ دانیشتنی یه‌كه‌مه‌و له دانیشتنه‌كانی تردا كاندیدی نوێ وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرا، نابێ ئه‌مه بكرێت به به‌هانه بۆ په‌كسختنی په‌رله‌مان و ده‌بێت په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك درێژه به كاركردنی خۆی بدات.
مه‌نده‌لاوی سكاڵای هه‌یه
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ حوكمی خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه ده‌ركرد، كه (موحسین مه‌نده‌لاوی) جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته تۆماریكردووه.
مه‌نده‌لاوی له سكاڵاكه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، ده‌ستورو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌قێكی روونیان تێدا نییه كه په‌رله‌مان بتوانێت په‌یڕه‌وی لێ بكات له حاڵی ئه‌وه‌ی، له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگداندا هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یانتوانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، هه‌روه‌ك هیچ ده‌قیكی روونیش نییه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆسته‌كه.
مه‌نده‌لاوی له سكاڵاكه‌یدا داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كات ره‌زامه‌ندی نیشان بدات له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری یه‌كێك له‌م دوو بژارده بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان:
بژارده‌ی یه‌كه‌م: پاڵپشت به ده‌قی مادده‌ی (59/دووه‌م)ی ده‌ستور پشت به‌م میكانیزمه ببه‌ستریت (ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كان له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگداندا زۆرینه‌ی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، له گه‌ڕی دووه‌مدا كێبركێ له‌نێوان ئه‌و كاندیدانه‌دا بێت كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه)، كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له هه‌مان دانیشتن‌دا ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا بوو، دوربخرێته‌وه له خۆكاندیدكردنه‌وه له دانیشتنێكی تردا‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردنیش ته‌نیا له كاندیده نوێیه‌كاندا كورت بكرێته‌وه.
بژارده‌ی دووه‌م: پشتبه‌ست به ده‌قی مادده‌ی (51)ی ده‌ستور كه ده‌ڵێ (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یڕه‌وێكی ناوخۆ بۆ خۆی داده‌نێت بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی) په‌رله‌مان هه‌ڵسێت به سازدانی دانیشتنێك تایبه‌ت به هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه له ده‌ستورو په‌یره‌وی ناوخۆدا هه‌یه هه‌روه‌ها پاڵپشت به مادده‌ی (147)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌مواری پیویستی تریش له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا بكرێت، ئه‌م مادده‌یه ده‌ڵێ (ده‌كرێت په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌موار بكرێته‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانی به‌یه‌كه‌وه یان پێشنیاری 50 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، هه‌مواره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ده‌كرێت).
دادگای چۆن بڕیاریداوه ؟
دوای ته‌ماشاكردنی داواكارییه‌كه‌ی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دادگای فیدراڵی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه:
• ده‌ستوری عێراق هیچ ده‌قیكی تێدا نییه كه چاره‌سه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاخود جێگره‌كانی بكات له‌ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و پۆستانه چۆڵ بوون.
• ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م بابه‌ته دیاریكردووه مادده‌ی (12/سێیه‌م)ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره (1)ی ساڵی 2022ه، كه ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان هه‌ر یه‌كێك له جێگره‌كانی چۆڵ بوو، په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها له یه‌كه‌م دانیشتنی خۆیدا كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، جێگره‌وه‌یان بۆ هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌گوێره‌ی پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگیی سیاسی له‌نێوان كوتله‌كاندا).
• له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایه، په‌رله‌مان بانگهیشتی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته، بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه بیانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن، به‌مه‌رجێك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن ته‌نیا بۆ ئه‌و دانیشتنه بێت كه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتێكی گونجاو‌دا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و درێژه‌ی پێنه‌درێت، له‌و دانیشتنه‌دا یان له دانیشتنه‌كانی تری په‌رله‌ماندا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌مه رێگر نابێت له به‌رده‌وامبوونی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی له وه‌رزی یاسادانان و سازدانی دانیشتنه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆك تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، نابێت هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكرێت به به‌هانه بۆ په‌كخستنی كاری په‌رله‌مان.
• بڕیاری كۆتایی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه ئه‌مه‌یه:
(چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به حوكمه‌كانی مادده‌ی 12/ سێیه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه پێویستی به دانیشتنی په‌رله‌مانه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان كه بیه‌وێت، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندید كردن ته‌نیا بۆ ئه‌و دانیشتنه‌یه، دوای ده‌ستپیكردنی رێوشوێنه‌كانی ده‌نگدان هیچ خۆكاندیدكردنێكی نوێ قبوڵ ناكرێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها له‌و دانیشتنه‌دا یان دانیشتنه‌كانی دوای دانیشتنی یه‌كه‌مدا هه‌ڵده‌بژێردرێت (له‌چوارچێوه‌ی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌مدا- جگه له‌وانه‌ی كه خۆیان داوای كشانه‌وه ده‌كه‌ن).
دورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی
رۆژی 14ی ئه‌م مانگه، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانتاری دورخراوه (له‌یس دلێمی)، كۆتایی به ئه‌ندامێتیی محه‌مه‌د حه‌لبوسی هێنا وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌وهۆیه‌شه‌وه حه‌لبوسی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستداو له‌وكاته‌وه پۆسته‌كه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، له‌م دۆسیه‌یه‌دا دادگای فیدراڵی حه‌لبوسی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له دورخستنه‌وه‌ی له‌یس دلێمیدا، ئیمزایه‌كی ساخته‌كردووه.
به‌پیی ئه‌و عورفه‌ی له‌دوای روخانی رژێمی سه‌ددامه‌وه له عێراقی نوێ‌دا داكه‌وتووه، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌یه، حزبی ته‌قه‌دوم كه حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له‌ناو پێكهاته‌ی سوننه‌دا، دوای حه‌لبوسیش هێشتا خۆیان به خاوه‌نی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌زانن.
به‌پێی كارنامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیار بوو رۆژی چوار شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان له شوێنی حه‌لبوسی هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا، ئه‌مه به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان (18ی ئه‌م مانگه) نزیكبووه‌ته‌وه‌و په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن بۆ حزبه‌كانیان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگا كلیك له (PDF) بكه
