Draw Media

بۆچی سەرۆكی فلیپین هێرشدەكاتە سەر ئایین؟

بۆچی سەرۆكی فلیپین هێرشدەكاتە سەر ئایین؟

2018-07-08 15:13:53


(درەو میدیا):
جارێكی تر رۆدریگۆ دوتێرتی سەرۆكی فلیپین هێرشیكردەوە سەر ئایینەكان و بەڵێنیدا دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە ئەگەر یەكێك " بوونی خودا" بسەلمێنێت.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتدپرێس رایگەیاند دوتیرتی ئێوارەی هەینی لە وتەیەكیدا لە لە شاری دافاو باسی لە هەڵەی بنچینەی ئایینی مەسیحیی كرد و پرسی:" لۆژیكی بوونی خودا لە كوێدایە؟".
دوتیرتی وتیشی:" ئەگەر كەسێك هەبێت بتوانێت كە قسەلەگەڵ خودا بكات و بتوانێت بیبینێت لە رێگەی وێنەیەكەوە یان سێڵفییەكی لەگەڵدا بگرێت، ئەوا من دەستبەجێ‌ دەستلەكاردەكێشمەوە".
سەرەڕای ئەو وتانەی دوتیرتی گریمانەی ئەوەشی كرد كە هەردەبێت خواوەندێَك یان بوونەوەرێكی باڵادەست هەبێت كە رێگە بگرێت لەوەی چەندین ملیار ئەستێرە لە ئاسماندا بەریەك بكەون بەجۆرێك كە ماوەیەكی دووردرێژە هەڕەشەن بۆسەر چارەنووسی مرۆڤایەتی.
هەفتەی رابردووش سەرۆكی فلیپین خودای بە بێ‌ كەڵك وەسفكرد بەوەش رووبەڕووی رەخنەی توندی ژمارەیەك لە هاوپەیمانە سیاسییەكانی بوونەوەو یەكێك لە قەشە كاسۆلیكەكان بە " نەخۆشی دەروونی" وەسفیكرد.
لایخۆشیەوە هاری روكی، وتەبێژی سەرۆكایەتی فلیپین بەرگری لە سەرۆكی فلیپین كرد و تی:" سەرۆك مافی ئەوەی هەیە بیروڕای خۆی بەرامبەر بە ئایین دەرببڕێت".
رۆكی وتیشی: لێدوانەكانی دوتیرتی لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە كە لە منداڵیدا لەلایەن كاهینێكی مەسحییەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر.
دانیشتوانی فلیپین 203 ملیۆن كەسە و نزیكەی 80%ی مەسیحین و نزیكەی لەسەردا 5 بۆ 10ی دانیشتوانەكەشی موسوڵمانن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand