ئەحمەد ئەنوەر: رێگا له 38 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی گیرا به‌ر لێبوردنی گشتی بكه‌ون
2018-07-08 14:55:23
دره‌و میدیا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "به ره‌چاوكردنی لێبوردنی گشتی بۆ مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی له هه‌رێم مه‌ترسی هه‌بوو 38 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دابخرێن" و "ئه‌م دۆسیانه ئه‌گه‌ر لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌ربچوایه به ملیاره‌ها دینارزیان به بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌وت".
رۆژی 4ی نیسانی 2018 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان نووسراوی ژماره (4/53)ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه تیایدا هاتبوو "دوای دەرچوونی یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی کوردستان و هاوێرکردنی تاوانەکانی گەندەڵی لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی کوردستان بڕیارێکی دەرکردووە کە ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی خستووەتە چوارچێوەی یاسای لێبوردن و تائیستا 3 دۆسیەی گەندەڵی لەسەر ئەو بڕیارە داخراون".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له باره‌ی رێگریكردن له ده‌رچوونی یاسای لێبوردنی گشتی به (دره‌و میدیا)ی وت "زۆر هه‌وڵماندا ئه‌و لێبوردنی گشتییه ده‌رنه‌چێت، چونكه دیارده‌یه‌كی خراپه و یه‌كێكه له خاڵه لاوازه‌كان بۆ سه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسا له هه‌رێمی كوردستان".
هه‌رچه‌نده له بڕگه‌ی 4ی مادده‌ی 9ی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2017ی لێبوردنی گشتی دا هاتووه "به‌رتیل و ئیختیلاس و ئه‌و تاوانانه‌ی به سامانی گشتی په‌یوه‌ستن و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م/بڕگه‌ی حه‌وته‌م) و مادده‌ی 14 و مادده‌ی 15ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره 3ی ساڵی 2011ی هه‌مواركراو" لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه، به‌ڵام دادگای ته‌مییزی كوردستان مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969ی خسته ناو ئه‌و دۆسیانه‌ی لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر وتی "نووسراومان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رزكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی ته‌فسیری خۆیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو به‌پێی ته‌فسیری ئه‌وانیش نه‌ده‌بوو لێبوردنی گشتی ئه‌و مادده‌یه بگرێته‌وه، بۆیه له رێگای لیژنه‌ی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ته‌مییز كه یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی تانه‌دان له بڕیاری دادگای ته‌مییز، دوای گفتوگۆ و نووسینی لائیحه‌یه‌كی یاسایی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی خۆی راستكرده‌وه و جارێكی تر مادده‌ی 340 خرایه‌وه ناو ئه‌و ماددانه‌ی لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی سه‌بارت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ده‌ربازیان ده‌بوو له سزای یاسایی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ته‌مییز وتی "به ره‌چاوكردنی لێبوردنی گشتی بۆ مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراقی له هه‌رێم مه‌ترسی هه‌بوو نزیكه‌ی 38 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دابخرێن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و مه‌ترسیانه نه‌ماوه و هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه له قۆناغی دادگایی كردن و لێكۆڵینه‌وه كردنن".
وتیشی "ئه‌م دۆسیانه ئه‌گه‌ر لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌ربچوایه به ملیاره‌ها دینار زیان به بودجه‌ی گشتی ده‌كه‌وت".