Draw Media

سبەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی سلێمانی دەستپێدەكات

سبەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی سلێمانی دەستپێدەكات

2018-07-08 12:59:43


(درەو میدیا):
دادوەرەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گەیشتنە سلێمانی و سبەی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستپێدەكات.
دادوەر لەیس جەبر حەمزە، وتەبێژی رەسمی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە گەیشتونەتە سلێمانی و لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و كادرانی نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆبونەتەوە و هەموو ئامادەكارییە لۆجستییەكانی تایبەت تەواوكراون بۆ پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەو سندوقانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە یان تانەیان لێدراوە.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەیبەوەشدا لە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی سلێمانیدا، پشت بە فەرمانبەرانی نوسینگەی كۆمسیۆنی كەرخ و رەسافە و سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی دەبەسترێت و راستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و نوێنەری باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی جیهان و نوێنەرای حزبەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەتوانن ئامادە بن.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand