Draw Media

نێچیرڤان بارزانی بەشداری رێورەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەكات

نێچیرڤان بارزانی بەشداری رێورەسمی سوێندخواردنی ئەردۆغان دەكات

2018-07-08 10:23:11


( درەو میدیا):
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەچێتە ئەو وڵاتە.
سبەی دووشەممە كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ بەكاتی ئەنكەرە، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆك كۆماری نوێی توركیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو لە سوێندی یاسایی دەخوات و پاشان بە بۆنەی دەستپێكردنی سیستمی سەرۆكایەتییەوە مەراسیمێك رێكدەخرێت.
بە گوێرەی میدیاكانی نزیك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بانگهێشتكراوە و سبەی لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان ئامادەدەبێت.
بڕیاریشە دوای مەراسیمی راگەیاندنی سیستمی سەرۆكایەتی و سوێندخواردنی دەستوری رەجەب تەیب ئەردۆغانن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتەكەی رابگەیەنێت كە بە گوێرەی سیستمی سەرۆكایەتی پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵوەشێنراوەتەوە ئەردۆغان خۆی سەرۆكایەتی حكومەت دەكات.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand