Draw Media

نەوت (93%) و نانەوتی (7%)ی داهاتی عێراق پێكدەهێنن

نەوت (93%) و نانەوتی (7%)ی داهاتی عێراق پێكدەهێنن

2023-11-18 11:15:05


راپۆرتی: درەو

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 كؤي داهاتي عيَراق (97) ترليؤن دينارة، داهاتي نةوتي (91 ترلیۆن) دینارة بەڕێژەی (93%)، داهاتي نانةوتي (6 ترلیۆن ) دینارة بەڕێژەی (7%).
🔹 لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (78 ترلیۆن) دینار، ئەم بڕەش (39%)ی ئەو خەرجییەیە لە یاسای بودجەی گشتی ساڵی (2023) بە (198 ترلیۆن) دینار خەمڵێندرابوو.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (15.7%) و پتر لە (17 ترلیۆن) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کورتهێنان بۆ ساڵی دارایی (2023) بە بڕی (64 ترلیۆن) دینار خەمڵێندراوە.

یەکەم؛ داهات و خەرجی عێراق لە نێوان خەمڵاندن و واقعدا

پاڵپشت بە یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2023 "بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی (2023 – 2024 – 2025)، (ماددەی 1، یەکەم، بڕگەی ‌أ)؛ داهاتی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی (2023) بە بڕی (134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار) دینار خەمڵێندرا.
هاوکات (ماددەی 2، یەکەم)؛ خەرجی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی (2023) بە بڕی (198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار) دینار خەمڵێندرا.
کەواتە وەک لە (ماددەی 2، دووەم)دا هاتووە؛ کورتهێنان بۆ ساڵی دارایی (2023) بە بڕی (64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار) دینار خەمڵێندرا.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی مانگی ئەیلول، پوختەی داهاتی گشتی عێراق زیاتر لە (95 ترلیۆن و 848 ملیار و 186 ملیۆن و 624 هەزار) دیناربووە، بەم پێیەش لە ماوەی (9) مانگدا بڕی (71%) داهاتی بودجەی خەمڵێندراوی ساڵی (2023)ی پڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی توشی کورتهێنان نەبێت دەبێت بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بڕی (38 ترلیۆن و 704 ملیار و 732 ملیۆن و 438 هەزار) بە ڕێژەی (29%)ی داهاتی خەمڵێندراوی نێو یاسای بودجە داهاتی دەستبکەوێت.
بەڵام بەپێچەوانەوە وەک لە یاسای بودجەدا هاتووە عێراق خەرجییەکانی زۆر کەمکردووەتەوە، لە پێناو خۆدەربازکردن لە کوردتهێنان، بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی مانگی ئەیلول کۆی خەرجییە گشتییەکانی عێراق زیاتر لە (78 ترلیۆن و 256 ملیار و 733 ملیۆن و 531 هەزار) دینار بووە، بەم پێیەش لە ماوەی (9) مانگدا بڕی (39%)ی خەرجی خەمڵێندراوی ساڵی (2023)ی پڕکردووەتەوە، بڕی (120 ترلیۆن و 653 ملیار و 610 ملیۆن و 58 هەزار) بە ڕێژەی (61%) خەرج نەکردووە، ئەگەر چی تەنها (3) مانگی لە بەردەست دەبێت بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە لە یاسای بودجەدا خەمڵاندبووی!.
 
دووەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی (2023)دا
رۆژی (14ی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
1.     داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ ئەیلولی ساڵی (2023) لە (14ی تشرینی دووەمی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (97 ترلیۆن و 711 ملیار و 445 ملیۆن و 241 هەزار و 893) دینار، بەجۆرێک بڕی (91 ترلیۆن و 148 ملیار و 437 ملیۆن و 67 هەزار و 175) دیناری بەڕێژەی (93.1%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە.
بڕی (6 ترلیۆن و 563 ملیار و 8 ملیۆن و 174 هەزار و 718) دینار، بەڕێژەی (6.9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.
بڕی (ترلیۆنێک و 863 ملیار و 258 ملیۆن و 617 هەزار و 676) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیة) کورتی هێناوە و بە پوختی (95 ترلیۆن و 848 ملیار و 186 ملیۆن و 624 هەزار و 217) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 649 ملیار و 789 ملیۆن) دینار و رۆژانە پتر لە (354 ملیار و 993 ملیۆن) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب و ئەیلولی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)

2.     خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت و نۆی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (78 ترلیۆن و 256 ملیار و 733 ملیۆن و 531 هەزار و 540) دینار، بەجۆرێک بڕی (69 ترلیۆن و 820 ملیار و 573 ملیۆن و 581 هەزار و 510) دیناری بەڕێژەی (88.9%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (8 ترلیۆن و 436 ملیار و 159 ملیۆن و 950 هەزار و 30) دیناری بەڕێژەی (11.1%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری، حوزەیران، تەموز، ئاب و ئەیلولی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
خشتەی ژمارە (2)


3.     بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و  پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (8 ترلیۆن و 436 ملیار و 159 ملیۆن و 950 هەزار و 30) دیناری بەڕێژەی (11.1%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (451 ملیار و 90 ملیۆن و 427 هەزار و 418) دیناری بە ڕێژەی (5.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (824 ملیار و 53 ملیۆن و 38 هەزار و 75) دیناری بە ڕێژەی (9.8%)ی بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 964 ملیار و 84 ملیۆن و 269 هەزار و 86) دیناری بە ڕێژەی (23.3%)ی بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (4 ترلیۆن و 255 ملیار و 450 ملیۆن و 528 هەزار و 455) دیناری بە ڕێژەی (50.4%)ی بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (941 ملیار و 481 ملیۆن و 686 هەزار و 997) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.2%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
خشتەی ژمارە (3)


4.    بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (78 ترلیۆن و 256 ملیار و 733 ملیۆن و 531 هەزار و 540) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (95 ترلیۆن و 848 ملیار و 186 ملیۆن و 624 هەزار و 217) دینار.
واتە بڕی (17 ترلیۆن و 591 ملیار و 453 ملیۆن و 92 هەزار و 677) دیناری بەڕێژەی (15.7%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب و ئەیلولی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
خشتەی ژمارە (4)

5.    خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2023
لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 985 ملیار و 634 ملیۆن و 619 هەزار و 784) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (413 ملیار و 21 ملیۆن و 940 هەزار و 575) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (317 ملیۆن و 126 هەزار و 550) دیناری بە کەمتر لە (0.1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (42 ملیار و 368 ملیۆن و 344 هەزار و 47) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (6 ترلیۆن و 530 ملیار و 244 ملیۆن و 335 هەزار و 162) دیناری خەرجکردووە، بڕی (5 ترلیۆن و 68 ملیار و 534 ملیۆن و 874 هەزار و 259) دیناری بە ڕێژەی (78%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 461 ملیار و 709 ملیۆن و 460 هەزار و 903) دیناری بە ڕێژەی (22%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

 


سەرچاوەکان؛
1.    قانون رقم (13) لسنة 2023 "الموازنة العامة الاتحادیة لجمهوریة العراق للسنوات المالیة (2023 – 2024 - 2025)"، الوقائع العراقیة، رقم 4726، 26 حزیران 2023.
2.    ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق،
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛
https://bitly.ws/YMZ3

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand