سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نێردراوی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كۆبووەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 تشرینی دووەم 2023

نێردراوی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كۆبووەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی (دامەزراوەی میدیایی درەو)، ڤۆلكەر پێرسیس، سەرۆكی تیمی سەربەخۆی پێداچونەوەی ستراتیژی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق (یونامی)، لەگەڵ بەشێك لە رۆژنامەنووسان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كۆبوونەوە.
  گۆڵكە پێرسیس لە كۆبوونەوەكەدا بۆچوونی چین و توێژەكانی وەردەگرت سەبارەت درێژەپێدانی ئەركەكانی (یونامی) لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
رۆژنامەنووسان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی باسی دۆخی سیاسی و ئەمنی و مافی مرۆڤ و ژنان و ئازادی میدیای و رادەربڕینیان كرد و خستیانە بەردەست نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
سەردانی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەركی پێسپێردراوی یونامی لە عێراق بە گوێرەی بڕیاری ژمارە (2682)ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان (ڤۆڵكەر پێرسیس بە سەرۆكی تیمەكە دیاریكراوە بۆ پێداچوونەوە بە ئەركی (یونامی) لە عێراق و دواتر دەرئەنجامی راپۆرتەكەی خۆی رادەستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ ئەوەی بریاری كۆتایی سەبارەت بە داهاتووی (یونامی) لە عێراق بدرێت.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

پێنج ساڵی جەنگ: زیانە گیانی و ئابوورییەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا