Draw Media

یەكەم فڕۆكەی توركیا لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە

یەكەم فڕۆكەی توركیا لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە

2018-03-27 10:08:22


دوای هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق و   بڕیاری حكومەتی توركیا بۆ كردنەوەی كایەی ئاسمانی وڵاتەكەی تەنها بەرووی فڕۆكەخانەی هەولێردا، كاتژمێر 2:30 خولەكی شەوی رابردوو فڕۆكەیەكەی توركیا بە 150 سەرنیشنەوە لە فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە.
بن عەلی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا رۆژی  23ی ئەم مانگە رایگەیاند گەشتەكانی فڕۆكەكانی توركیا تەنها بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێدەكەنەوە و فڕۆكەخانەی سلێمانی ناگرێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لەماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆئەوەی قەدەغەی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت بەڵام جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئامادەنەبوو بەبێ‌ هەڵگرتنی قەدەغەكە لەسەر فڕۆكەخانەی هەولێر ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand