فۆكەس گروپی (هۆشیاری هەڵبژاردن) لە گەرمیان
2023-11-16 19:19:17
درەو:
لە شاری كەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، فۆكەس گروپی تایبەت بە"هۆشیاری هەڵبژاردن"بەڕێوەچوو كە (دامەزراوەی میدیایی درەو) بە پاڵپشتی دارایی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر ئەنجامی دا.
رۆژی سێشەممە 14/11/2023 لە شاری كەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەستكرا بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی تایبەت بە (هۆشیاری هەڵبژاردن) كە لە (8) فۆكەس گروپدا جێبەجێ دەكرێت لە چوار پارێزگاكەی هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە) و چوار ئیدارە سەربەخۆكە (گەرمیان، راپەڕین، سۆران، زاخۆ) ئەنجامدەدرێت.
پرۆژەكە لەلایەن (دامەزراوەی میدیایی درەو) ئەنجامدەدرێت بە پاڵپشتی دارایی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.
لە فۆكەس گروپەكەدا ژمارەیەك گەنج لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە پیشە جیاوازەكان بەشدار بوون، گفتوگۆ لەسەر بەشداری گەنجانكرا لە پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بۆچی زۆرینەی گەنجان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكەن؟
ئەم پرۆژەیە (هۆشیاری هەڵبژاردن) كە دامەزراوەی درەو بە پاڵپشتی دارایی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا بە رێوەی دەبات لە رۆژانی داهاتوو لە شاروشارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.