بەرهەمهێنان له چوارچێوهی گرێبهستهکانی گهنێڵ ئەنێرجی تورکی
2023-11-16 14:23:46
درەو:
🔻 بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی، لە سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە تێدا پشکدارە، لە چارەکی سێیەمی (2023)دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەم جۆرە بوە؛
🔹 ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لەناوچەی گرێبەستی تاوکێ (25 هەزار و 980) بەرمیل بووە، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ کە رۆژانە (93 هەزار و 880) بەرمیل نەوت بەرهەمەکەی بووە، بە رێژەی (72%) دابەزیوە.
🔹 لە چارەکی سێیەمی (2023)دا ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە، لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق بە ڕێژەی (100%) دابەزیوە. بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2023) کە تێیدا رۆژانە (3 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمی هەبووە.
🔹 لە چارەکی سێیەمی (2023)دا بە هامان شێوەی کێڵگەی نەوتی تەق تەق ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی نەوتی سارتە بە ڕێژەی (100%) دابەزیوە. بەراورد بە چارەکی یەکەمی (2023) کە تێیدا رۆژانە (3 هەزار و 160) بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەمی هەبووە.
ئاستی بەرهەم لە کێڵگه نهوتییهکانی ههرێمی کوردستان بۆ چارەکی سێیەمی (2023)
رۆژی (14/11/2023) کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ڕایگەیاند، لەو کێڵگە نەوتییانەی کاری تێدا دەکات لە چارەکی سێیەمی (2023) ئاستی بەرهەمی کێڵگەی تاوکێ گەیشتووە بە (25 هەزار و 980) بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەردوو کێڵگەکانی (تەق تەق و سارتە) کە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی کاریان تێدا دەکات، لە دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە (25/3/2023)ەوە بە پێی بڕیارەکەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیەی یەکەم نەکراوەتەوە ئەگەرچی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە ئاستێکی زۆر نزم بەرهەمیان هەبووە، بەڵام لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا هەردوو کێڵگەی نەوتی (تەق تەق و سارتە) هیچ بەرهەمێکیان نەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چارەکی یەکەمی (2023) ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی سنوری کاری کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی بەم شێوەیە بووە؛
- کێڵگەی نەوتی تاوکێ بەتێکڕا (93 هەزار و 880) بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەبووە.
- کێڵگەی نەوتی تەق تەق بەتێکڕا (3 هەزار و 610) بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەبووە.
- کێڵگەی نەوتی سارتە بەتێکڕا (3 هەزار و 160) بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەبووە.
تایبەت بە تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی هەرسێ لێڵگەی نەوتی (تاوکێ، تەق تەق و سارتە) لە سنوری ناوچەی گێبەستەکانی گەنێڵ ئەنێرجی لە نێوان چارەکی یەکەمی و چارەکی سێیەمی (2023) بڕوانە چارتی ژمارە (1).
چارتی ژمارە (1)
گهنێڵ ئەنێرجی له کێڵگه نهوتییهکانی ههرێمی کوردستان
حکومهتی ههرێمی کوردستان گرێبهستی لهگهڵ کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی ههیه له ههر یهک کێڵگهکانی (تاوکێ، تهق تهق، سارتە و قهرهداغ)، سێ کێڵگەی یەکەمیان لە پێش بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەرهەمهێناندا بوون. بەڵام لە دوای (25/3/2023) بەرهەمهێنان لەو کێڵگانەش ڕاگیراوە، بەڵام تەنها کێڵگەی نەوتی (تاوکێ) بە ئاستێکی نزم دەستی بە بەرهەمێنان کردەوە بە جۆرێک تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە لە چارەکی سێیەمی 2023 گەیشتووە بە سەرو (25 هەزار) بەرمیک نەوتی رۆژانە، سەبارەت بە وردە کاری هەر کێڵگەیەک، زانیارییەکان بەم جۆرەن؛
یەکەم؛ کێڵگهی تاوکێ
هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی (DNO)ی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی (Genel Energy) تورکی لە کێڵگەی تاوکێ خاوەن پشکن. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ(DNO) خاوەنی (75%)ی پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی (25%)ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە پارێزگای دهۆکە.
دووەم؛ کێڵگەی تەق تەق
ئەم کێڵگەیە دهكهوێته ناحیهی "تهق تهق"ەوە لە قهزای كۆیه، ڕووبهرهكهی (951) كیلۆمهتر دووجایه، پشكهكانی کێڵگەی ناوبراو دابەشبوون بەسەر كۆمپانیای "ئەداکس پیترۆلیۆم" کە (36%)ی پشکەکان و "گهنێڵ ئەنێرجی" توركی (44%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
سێیەم؛ کێڵگەی سارتا
کێڵگەی سارتا دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە، "گنێڵ ئەنێرجی" (30%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.
چوارەم؛ کێڵگەی قهرهداغ
دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە لە ناوچهی قهرهداغ و خۆرههڵاتی چیای سهگرمه و ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان دهگرێتهوه تا دهگاته دهربهندیخان و ڕووبهری ئهم بلۆكه (846) كیلۆمهتر دووجایه، پێشتر (80%)ی پشكهكانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئهمریكی و (20%)ی پشكەکانی بۆ (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستان مایەوە. بەڵام دوای کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە (40%)ی پشکەکانی دراوە بە کۆمپانیای "گهنێڵ ئەنێرجی"ی تورکی. بەڵام تا ئێستا ئەم کێڵگەیە نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان و کۆمپانیا تورکییەکە بەردەوامە لە کارکردن تێیدا.
سەرچاوە
- Genel Energy plc Trading and operations update, Genel Energy plc ('Genel' or 'the Company') issues the following trading and operations update relating to Q1 2023, ahead of the Company's Annual General Meeting ('AGM'), which is being held today, 11 May 2023;
https://genelenergy.com/wp-content/uploads/2020/09/Genel-AGM-trading-update-FINAL-1.pdf
- Genel Energy plc Trading and operations update, Genel Energy plc ('Genel' or 'the Company') issues the following trading and operations update in respect of the third quarter and first nine months of 2023, 14 November 2023;
https://genelenergy.com/wp-content/uploads/2020/09/Genel-Q3-trading-update-FINAL-1.pdf