حه‌لبوسی له په‌رله‌مان دورخرایه‌وه
2023-11-14 13:19:56
(درەو):
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەندامێتی پەرلەمانی لەدەستدا، ئەمە بەپێی حوكمێكی دادگای باڵای فیدراڵی، بەوپێیەی سەرۆكی پەرلەمان پێشوەختە پەرلەمانتارێكی حزبەكەی خۆی ناچار كردووە دەستلەكاركێشانەوە بنوسێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان، وەكو ئەندام پەرلەمان.
بڕیارەكەی دادگا لە رۆژی دەرچوونییەوە، واتا لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هاوكات لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەكەدا، حەلبوسی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەڵگرت، كە یەكێك لە تەوەرەكانی نوێكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانە.
كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی حەلبوسی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە لەسەر بنەمای سكاڵایەك بوو كە هەردوو پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)و (باشم خەشان) وەكو لایەنی سێیەم لە دۆسیەكەدا تۆماریانكردووە.
لەم دۆسیەیەدا، پەرلەمانتار باسم خەشان بەڵگەی خستوەتەڕوو كە دەیسەلمێنێت محەمەد حەلبوسی تێوەگلاوە لە گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی كە بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە پێشتر سسەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بووە‌و كۆمپانیاكەش یەكێك لە ئامانجەكانی بریتییە لە ئاسایكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا.
سەرباری ئەمە، لەسەر دۆسیەی پەرلەمانتار (لەیس دلێمی)، كە لەلایەن حەلبوسییەوە كۆتایی بە ئەندامێتی لە پەرلەمان هێنراوە، دادگای فیدراڵی حوكمی داوە لەسەر ئەوەی بڕیاری كۆتایهێنان بە ئەندامێتی لەیس دلێمی نادروستە، بەوپێیەی پێشوەختە حەلبوسی ئەو پەرلەمانتارەی ناچاركردووە نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەی بۆ بنوسێت.
22ی نیسانی 2022، محەمەد حەلبوسی بە فەرمانێك (لەیس دلێمی) لە ریزەكانی حزبی (تەقەدوم) دورخستەوە، ئیتر لەوكاتەوە كێشەی نێوان حەلبوسی‌و دلێمی پەرەی سەند.
كۆتایهێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كە ئێستا پیاوی ژمارە (1)ی سوننەكانە لە عێراق، سەرەتای قەیرانێكی نوێ دەبێت لەناو پێكهاتەی سوننە‌و لەبەرامبەریشدا لەگەڵ شیعەكان، بەتایبەتی كە عێراق لەسەروبەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندایە.
حه‌لبوسی كه سه‌رۆكایه‌تی حزبی (ته‌قه‌دوم) ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌له‌مانی عێراقدا كه ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، براوه‌ی یه‌كه‌می پێكهاته‌ی سوننه‌كان و یه‌كێك له براوه گه‌وره‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق. له‌سه‌ره‌تای دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ بارزانی و موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانێتی كرد، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا بۆ جاری دووه‌م وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام دوای كشانه‌وه سه‌در له په‌رله‌مان، حه‌لبوسی چووه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه‌دا جارێكی تر متمانه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ نوێكرایه‌وه.
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین پێگه‌ی سیاسی تایبه‌ت به سوننه‌كانه له عێراقی دوای سه‌ددامدا، له‌وكاته‌وه هه‌ر كه‌سێك له پێكهاته‌ی سوننه ئه‌م پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بووبێت، وه‌كو كه‌سی ژماره (1) پێكهاته‌كه مامه‌ڵه‌ی كردووه، بۆیه دورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه به‌بێ كاردانه‌وه نامێنێتته‌وه.
له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌وه له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، ده‌نگوباس گه‌رم بوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی كاریان به حه‌لبوسی نه‌ماوه‌و ده‌یانه‌وێت له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوری بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش بێ ئه‌نجام مایه‌وه، بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیارێكی یاساییه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵا ده‌رچووه، به‌ڵام راسته‌وخۆ قسه‌وباسی له‌باره‌ی بوونی پاڵنه‌ری سیاسی له دۆسیه‌كه‌دا دروستكردووه.