Draw Media

"نەوتی هەرێم بە قاچاخ رەوانەی توركیا‌و ئێران دەكرێت"

"نەوتی هەرێم بە قاچاخ رەوانەی توركیا‌و ئێران دەكرێت"

2023-11-11 08:48:08


(درەو):
ئایا عێراق رێككەوتنی ئۆپێك پڵەسی پێشێلكردووە ؟
نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری

عێراق جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پابەندە بە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس‌و پشكی بەرهەمهێنانی خۆی كە (4 ملیۆن‌و 220 هەزار) بەرمیل نەوتە لە رۆژێكدا، لە ئۆكتۆبەری رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ (3 ملیۆن‌و 533 هەزار) بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبووەوە، كە ئەمەش لەمساڵدا بەرزترین ئاستە‌و بەهۆی كەمبوونەوەی بەكارهێنانی ناوخۆییەوە روویداوە، بەڵام روپێوییەكی ئەمدواییە دەریخستووە بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بە بڕی (180 هەزار) بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە، لەسەرووی ئەو ئاستەی كە ئۆپێك پڵەس دیاریكردووە.
بەپێی ئەوەی (ئێس ئاند پی گڵۆباڵ كۆمودیتی ئنستایتس) رایگەیاندووە، لە ئۆكتۆبەری رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق رۆژانە بۆ (4 ملیۆن‌و 400 هەزار) بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەم زیادبوونەش تاڕادەیەكی زۆر پەیوەستە بە لاوازی چاودێری لەسەر وەبەرهێنانی نەوت لە كوردستان كە بەشێكی لەناوخۆدا بەكاردەهێنرێت‌و بەشێكی تر لەرێگەی تانكەرەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ توركیا‌و ئێران. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand