Draw Media

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆنی فیدراڵی دا

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  لە نێوان دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆنی فیدراڵی دا

2023-11-04 14:47:08



سلێمان مستەفا - یاساناس
بڕیار وایە بەیانی ٥ /١١ / ٢٠٢٣دادگای فیدراڵی لەسەر داوای ژمارە (٨٣ ) اتحادیە و داوا یەکخەرەکانی (١٣١ ، ١٨٥ ) ٢٠٢٣ اتحادیە ، دوای چەندین دادبینی و دواخستنی کۆببێتەوە ،و چاوەروان دەکرێت بڕیاری کۆتایی بدات ، سکاڵاکان لە لایەن بەرێزان ( زیاد جەبار ) و (ئامانج شەمعونەوە )تۆمار کراون داوادەکەن دادگا بڕیار بدات بە نادەستوری بوونی ماددەی ( ١ ، ٩ ، ١٥ ، ٢٢ ، ٣٦  )ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (١)ی سالی  ١٩٩٢ ی هەموار کراو ، ئەگەر سەرنج بدەین لە سەرتایی دەست پێکی دادبینەوە تا ئەمرۆ چەندین خوێندنەوەی جیاجیا بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی دادگای فیدراڵی کراون و لێکدانەوەی جیاجیاشیان بۆ کراوە ، بێ گومان بۆشایی یاسایی لە هەرێمی کوردستان کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی پرۆسەکە جێ هێشتوە ، لەوانە :
(١) کارا نەبوونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم
(٢) ڕاسپاردنی کۆمسیۆنی فیدراڵی بە سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، بۆیە کۆمسیۆنی فیدراڵی پاڵپشت بە یاسای ژمارە ( ٣١)رێکارو سیستەمی جێبەجێ کردنی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات ، کار بەیاسای ژمارە (٣١) ی ساڵی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی فیدراڵی و یاسای ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای حزبەکان دەکات ،  واتە کۆمسیۆنی فیدراڵی یاسای حزبەکانی فیدراڵ جێبەجێدەکات ،هەروەها  دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کە لە لایەن ئەنجومەنی داوەری عێراقەوە پێکێهنراوە بەت لە کار وبڕیاکانی کۆمسیۆن دەدات، ئەمەش چەندین لێکەوتەو پرسیاری یاسایی لێدەکەوێتەوە ، بەڕای بەندەش و لێکەوتەکانیشی بە پێی بنەمای یاسایی (اللاحق یلغی السابق ) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، وە بیرمان نەچێت بە پێی ماددەی (٢٦) یاسای کۆمسیۆن کار بەهیچ یاسایەک ناکرێت پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایەبن ، کەواتە گەر پرسیارێ بکەین ئەم دەست کراوەییەی کۆمسیۆن تا چەند گرێ کوێرەکان دەکاتەوە و هاوکار و وەڵامدەرەوەی داوکاری حزبەکان دەبێت و کەموو کوریە بەرچاوەکانی یاسا پەیوەندیدارەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن (   یاسای حزبەکان ، یاسای کۆمسیۆن ، یاسای هەڵبژاردن ، یاسای کۆمەکی حزبەکان )ی هەرێم پر دەکاتەوە ، پێش ئەوەی خوێندەوە بۆ بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دادگای فیدراڵی بکەین ، پرسیارێ دەکەین ، ئایە سیستەم و رێکارەکانی کۆمسیۆن چ کاریگەریان جێ هێشتوە لەسەر داواکەی داگای فیدراڵی ؟ کۆمسیۆنی فیدراڵی سیستەمی  هەڵبژاردن و ئەژمارکردن و جیاکردنەوە ژمارە(١) ی ساڵی ٢٠٢٣ ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکردوە ، لەو سیستەمە پێناسەی تۆماری دەنگدەران دەکات تۆماری بایۆمەتری دەکاتە بنەما و وە هەر دەنگدەرێ خاون و هەڵگری کارتی بیۆمەتری درێژ مەودا نەبێت مافی دەنگدانی نابێت ، هەرەوها لە سیستەمەکەی کۆمسیۆندا پێناسەی ( حزب و کاندیدی تاکی کردوە ) بەمەش کۆمسیۆن چارەسەری کێشەی مادەی (١٥)ی تایبەت بە تۆماری دەنگدەرانی کردوە ، هەروەها لە ماددەی ( ٢٢) چارەسەری پرسی (حزب ، لیستی ) کردوە کە سکاڵایان لە بارەوە کراوە ، ئەوەی دەمێنیتەوە کە دادگا لە دادبینیەکەی بریاری لەبارەوە بدات هەریەک لە ماددەی ( ١ ، ٩ ، ٣٦ ) لێرەدا کارێکی قورس و گرانە پێشبینی بۆ بڕیاری دادگا بکەین ، بەلام لەناو یاساکانی هەرێمی کوردستان کون و کەلەبەری زۆر گەورەی تیادایە ، تەنانەت مرۆڤ ناتونێت خوێندنەوە بۆ حوکمەکانی ماددەی ( ١١٠ ، ١١٥، ١١٧ ، ١٢١ ) دەستوریش بکات ، تەنها ئەوە نەبێت بێ دەنگێ هەڵبژێرین ، بەداخەوە حزبە سیاسیەکان و چاودیران و یاساناسان بەیەکەوە بەشێکی ئەو کەم تەرخەمیەیان بەردەکەوێت ، دوای ئەم بارو دۆخە نەخوازراوە، کە دەرنجامی نەسازان و بەهەند وەرنەگرتنی گرنگی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانیان هەیە ، ئێستا زیاتر لە جاران کاریگەریان جێ هێشتوە ، نابێ بیشارینەوە کە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یاسای حزبەکان و یاسای کۆمسیۆن و یاسای کۆمەکی حزبەکان کەوموو کوری زۆریان تێدایە ، هەروەها نابێ ئەوەشمان بیر بچێت کە یاسای کۆمسیۆنی هەریم  و یاسای حزبەکانی هەرێم پێویستیان بە تێروانین و هەڵوەستە لەسەر کردن و بەراوەردکاری هەیە لەگەل یاسای کۆمسیۆنی فیدرالی و یاسای حزبەکانی فیدراڵی  
سلێمان مستەفا

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand