Draw Media

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان (1/1 – 31/10/2023)

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە نێوان (1/1 – 31/10/2023)

2023-11-02 09:34:51



 راپۆرتی: درەو

🔻 وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی (1 تشرینی دووەمی 2023) ئامارە سەرەتاییەکانی تایبەت بە پرۆسەی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاو کردەوە، بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی لە ئەمساڵدا تۆمار کردووەو گەیشتووە بە زیاتر لە (109 ملیۆن و 589  هەزار) بەرمیل نەوت و بە تێكرا هەر بەرمیلێک بە (88 دۆلار و 26 سەنت) فرۆشراوەو کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (9 ملیار و 699 ملیۆن) دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتی نەوتە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، بەم پێیەش؛
🔹 لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023)دا؛ عێراق زیاتر لە (ملیارێک و 21 ملیۆن و 137 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 358 هەزار) بەرمیل. لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە (ملیارێک و 5 ملیۆن و 381 هەزار) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 307 هەزار) بەرمیل فرۆشتبوو.
🔹 لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی تشرینی یەکەمی (2023)، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوتی عێراق بە (79 دۆلار و 3 سەنت) فرۆشراوە. لە کاتێکدا لە دە مانگی یەکەمی ساڵی پار بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت درابوو بە (99 دۆلار و 7 سەنت).
🔹 کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لە دە مانگی یەکەمی (2023)دا (80 ملیار و 856 ملیۆن و  302 هەزار) دۆلار بووە. لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022) گەیشتبووە (99 ملیار و  670 ملیۆن و  643 هەزار) دۆلار. واتە لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕی (18 ملیار و 814 ملیۆن و 341 هەزار) دۆلار و بە ڕێژەی (19%) داهاتی نەوت کەمی کردووە.

یەکەم: داهات و بڕ و نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2023
وەزارەتی نەوتی عێراق رۆژی (1 تشرینی دووەمی 2023) ئامارە سەرەتاییەکانی تایبەت بە پرۆسەی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاو کردەوە، بەرزترین ئاستی هەناردەکردنی لە ئەمساڵدا تۆمار کردووەو گەیشتووە بە زیاتر لە (109 ملیۆن و 589 هەزار) بەرمیل نەوت و بە تێكرا هەر بەرمیلێک بە (88 دۆلار و 26 سەنت) فرۆشراوەو کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (9 ملیار و 699 ملیۆن) دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتی نەوتە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو، بەم پێیەش؛
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2023)دا بڕی (ملیارێک و 21 ملیۆن و 137 هەزار و 754) بەرمیل نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان ساغکردووەتەوە، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 358 هەزار و 334) بەرمیلی فرۆشراو. لە مانگی (تشرینی یەکەم)یشدا زۆرترین بڕی نەوت فرۆشراوە بە قەبارەی (109 ملیۆن و 545 هەزار و 589) بەرمیل نەوت و کەمترینی لە مانگی (شوبات) بووە بە بڕی (92 ملیۆن و 255 هەزار و 610) بەرمیل.
 هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لەو ماوەیەدا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە زیاتر لە (79) دۆلاری ئەمریکی فرۆشراوە، بەرزترین نرخێکیش تۆمار کرابێت لە مانگی (ئەیلول) بووەو بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای مانگەکە بە سەروو (91) دۆلار فرۆشراوە، بە درێژایی هیچ یەک لەم دە مانگە تێکڕای نرخی نەوت نەهاتووەتە خوار (71) دۆلارەوە.
هەر بەپێی داتاکان کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (80 ملیار و 856 ملیۆن و 302 هەزار) دۆلار. مانگی (تشرینی یەکەم)یش گەورەترین داهاتی نەوتی تێدا کۆکراوەتەوەو گەیشتووە بە (9 ملیار و 669 ملیۆن) دۆلار، هیچ مانگێکی ساڵەکەش داهاتی نەوتی فرۆشراو دانەبەزیوە بۆ خوار (7 ملیار) دۆلار.
 

دووەم: داهات و بڕ و نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2022
بە گەڕانەوە بۆ ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق (وەک لە خشتەی ژمارە (2)دا هاتووە)، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)دا بڕی (ملیارێک و 5 ملیۆن و  381 هەزار و 631) بەرمیل نەوتی فرۆشتبوو، واتە بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 307 هەزار و 640) بەرمیلی فرۆشراو. لە مانگی (تشرینی یەکەم)یشدا زۆرترین بڕی نەوت فرۆشراوە بە قەبارەی (104 ملیۆن و 831 هەزار و 120) بەرمیل نەوت و کەمترینی لە مانگی (شوبات) بووە بە بڕی (92 ملیۆن و 790 هەزار و 173) بەرمیل نەوتی خاو.
 هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە لە دە مانگی یەکەمی (2022)دا بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (99 دۆلارو 7 سەنت) فرۆشرابوو، بەرزترین نرخێکیش تۆمار کرابێت لە مانگی (حوزەیران) بووەو بەرمیلێک نەوت بە تێکڕای مانگەکە بە (112 دۆلار 20سەنت) فرۆشراوە، نزمترین نرخێکیش نەوتی پێ فرۆشرابێت مانگی (کانونی دووەم) بووەو بە تێکڕا بەرمیلێک نەوتی تێدا دراوەتە (83 دۆلار و 82 سەنت).
هەر بە گەڕانەوە بۆ داتاکانی دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022)، کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەماوەی ناوبراودا بریتی بووە لە بڕی (99 ملیار و 670 ملیۆن و 643 هەزار) دۆلار. مانگی (ئایار)یش گەورەترین داهاتی نەوتی تێدا کۆکرابوویەوەو گەیشتبووە (11 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار) دۆلار، کەمترین داهاتیش لە سەرەتاوە تا کۆتایی تشرینی یەکەمی (2022)دا لە مانگی (کانونی دووەم)دا بووەو بڕی (8 ملیار 322 ملیۆن و 679 هەزار) دۆلار داهاتی گشتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بووە.

سێیەم: داهات و بڕ و نرخی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2023 بەراورد بە دە مانگی یەکەمی 2022
وەک ئاماژەمان پێدا لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی تشرینی یەکەمی ساڵی (2023)دا؛ عێراق (ملیارێک و 21 ملیۆن و 137 هەزار و 754) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی (3 ملیۆن و 358 هەزار و 334) بەرمیل. لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا (ملیارێک و 5 ملیۆن و 381 هەزار و 631) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای رۆژانەی لە (3 ملیۆن و 307 هەزار و 640) بەرمیل فرۆشتبوو. بەم پێیەش بە تێکڕا لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵ تەنها بڕی (4 ملیۆن و 307 هەزار و 469) بەرمیل بە ڕێژەی (4%) نەوتی هەناردەکراو زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی (2022). (بۆ وردەکاری تێکڕای بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگانە بڕوانە چارتی ژمارە (1))
 


هەرچی دەربارەی تێکڕای نرخی نەوتی خاوی عێراقە لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوتی عێراق بە (79 دۆلار و 3 سەنت) فرۆشراوە. لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی پار بە تێکڕا بەرمیلێک نەوت درابوو بە (99 دۆلار و 7 سەنت). بەو واتایەی لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوت بڕی زیاتر لە (20) دۆلار و بە ڕێژەی (20%) بەهاکەی لە دەستداوە. (بۆ وردەکاری تێکڕای نرخی نەوتی هەناردەکراوی مانگانە بڕوانە چارتی ژمارە (2)).
 

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە بازاڕەکانی جیهان، کاریگەری گەورەی لەسەر داهاتی گشتی نەوتی عێراق جێهێشتووە، بە جۆرێک؛ کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لە دە مانگی یەکەمی (2023)دا (80 ملیار و 856 ملیۆن و 302 هەزار) دۆلار بووە. لە کاتێکدا لە دە مانگی یەکەمی ساڵی (2022) گەیشتبووە (99 ملیار و 670 ملیۆن و 643 هەزار) دۆلار. واتە لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بڕی (18 ملیار و 814 ملیۆن و 341 هەزار) دۆلار و بە ڕێژەی (19%) داهاتی نەوت کەمی کردووە. (بۆ وردەکاری داهاتی نەوتی هەناردەکراوی مانگانە بڕوانە چارتی ژمارە (3)).

 

سەرچاوەکان؛

ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2022، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=909
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=951
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1003
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1039
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1099
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1123


ڕاگەیەندراوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارە داهات و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە دە مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لەم لینکانەی خوارەوە بەردەستن؛
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر كانون الثاني الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1419
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر شباط الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1455
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر آذار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1480
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر نیسان الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1527
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر ایار الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1555
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر حزيران الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1597
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر تموز الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1644
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر اب الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1695    
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية النهائية للصادرات النفطية لشهر أيلول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1754
-    وزارة النفط تعلن عن الاحصائية الاولیة للصادرات النفطية لشهر تشرین الاول الماضي؛
https://oil.gov.iq/?page=1767

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand