داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی (2023)دا
2023-10-30 18:11:01
راپۆرتی: درەو
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی ئابی ساڵی (2023)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، زیاتر لە (77 ترلیۆن و 454 ملیار) دینار بووە، کە (92.6%)ی داهاتی نەوت و(7.4%)ی داهاتی نانەوتی بووە. نزیکەی (ترلیۆنێک و 983 ملیار) دینار لە داهاتی ئاڵوگۆڕ کورتهێنانی هەبووە، بە پوختی زیاتر لە (75 ترلیۆن و 471 ملیار) دیناری بۆ ماوەتەوە، واتە بە تێکڕا داهاتی مانگانە نزیک لە (9 ترلیۆن و 434 ملیار) دینار و رۆژانە زیاتر لە (314 ملیار و 465 ملیۆن) دینار بووە، كۆی خەرجیش بریتی بووە لە (65 ترلیۆن و 192 ملیار) دینار،
🔹 لە هەردوو مانگی تەموز و ئابدا داهاتی نانەوتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەراورد بە مانگەکانی پێشتر زیادی کردووە و لە مانگی تەموزدا گەیشتووە بە (2 ترلیۆن و 445 ملیار و 734 ملیۆن و 551 هەزار و 988) دینار و لە مانگی ئابدا گەیشتووە بە (947 ملیار و 194 ملیۆن و 906 هەزار و 115) دینار، ئەمە لە کاتێکدایە بەرزترین ئاستی داهاتی نانەوتی لە مانگەکانی پێشتردا لە مانگی حوزەیراندا تۆمار کراوەو تەنها (538 ملیار و 174 ملیۆن و 810 هەزار) دینار بووە.
🔹 هەر بەپێی ئامارەکان، دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (13.2%) و پتر لە (10 ترلیۆن 279 ملیار و 634) دینار داهات لە خەرجی زیاتر بووە و سەرڕێژی کردووە.
داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی (2023)دا
رۆژی (22ی تشرینی یەکەمی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2023
پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ ئابی ساڵی (2023) لە (22ی تشرینی یەکەمی 2023) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (77 ترلیۆن و 454 ملیار و 775 ملیۆن و 344 هەزار و 113) دینار، بەجۆرێک بڕی (71 ترلیۆن و 497 ملیار و 920 ملیۆن و 354 هەزار و 643) دیناری بەڕێژەی (92.6%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە.
بڕی (5 ترلیۆن و 956 ملیار و 854 ملیۆن و 989 هەزار و 470) دینار، بەڕێژەی (7.4%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هەردوو مانگی تەموز و ئابدا داهاتی نانەوتی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەراورد بە مانگەکانی پێشتر زیادی کردووە و لە مانگی تەموزدا گەیشتووە بە (2 ترلیۆن و 445 ملیار و 734 ملیۆن و 551 هەزار و 988) دینار و لە مانگی ئابدا گەیشتووە بە (947 ملیار و 194 ملیۆن و 906 هەزار و 115) دینار، ئەمە لە کاتێکدایە بەرزترین ئاستی داهاتی نانەوتی لە مانگەکانی پێشتردا لە مانگی حوزەیراندا تۆمار کراوەو تەنها (538 ملیار و 174 ملیۆن و 810 هەزار) دینار بووە.
بڕی (ترلیۆنێک و 982 ملیار و 943 ملیۆن و 166 هەزار و 390) دیناری لە داهاتی ئاڵوگۆڕ (الارادات التحویلیە) کورتی هێناوە و بە پوختی (75 ترلیۆن و 471 ملیار و 832 ملیۆن و 177 هەزار و 723) دینار، کۆی داهاتی وەزارەتی دارایی بووە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (9 ترلیۆن و 433 ملیار) دینار و رۆژانە پتر لە (314 ملیار و 465 ملیۆن) دینار بووە. سەبارەت بە وردەکاری هەر یەک لە مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز و ئابی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)).
دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2023
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج و شەش، حەوت و هەشتی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (65 ترلیۆن و 192 ملیار و 197 ملیۆن و 634 هەزار و 682) دینار، بەجۆرێک بڕی (57 ترلیۆن و 269 ملیار و 783 ملیۆن و 694 هەزار و 54) دیناری بەڕێژەی (88%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (7 ترلیۆن و 922 ملیار و 413 ملیۆن و 940 هەزار و 628) دیناری بەڕێژەی (12%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایاری، حوزەیران، تەموز و ئابی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)).
سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2023
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (7 ترلیۆن و 922 ملیار و 413 ملیۆن و 940 هەزار و 629) دیناری بەڕێژەی (12%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (395 ملیار و 589 ملیۆن و 272 هەزار و 829) دیناری بە ڕێژەی (5%)ی بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (764 ملیار و 441 ملیۆن و 571 هەزار و 371) دیناری بە ڕێژەی (9.6%)ی بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 909 ملیار و 241 ملیۆن و 516 هەزار و 628) دیناری بە ڕێژەی (24.1%)ی بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (3 ترلیۆن و 935 ملیار و 599 ملیۆن و 239 هەزار و 167) دیناری بە ڕێژەی (49.7%)ی بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (917 ملیار و 542 ملیۆن و 340 هەزار و 634) دیناری بۆ بە ڕێژەی (11.6%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)).
چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2023
لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (65 ترلیۆن و 192 ملیار و 197 ملیۆن و 634 هەزار و 682) دینار.
لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (75 ترلیۆن و 471 ملیار و 832 ملیۆن و 177 هەزار و 723) دینار.
واتە بڕی (10 ترلیۆن و 279 ملیار و 634 ملیۆن و 543 هەزار و 41) دیناری بەڕێژەی (13.2%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز و ئابی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)).
پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2023
لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 268 ملیار و 706 ملیۆن و 973 هەزار و 382) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (364 ملیار و 192 ملیۆن و 629 هەزار و 819) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (314 ملیۆن و 34 هەزار و 550) دیناری بە کەمتر لە (1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (36 ملیار و 860 ملیۆن و 165 هەزار و 573) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (5 ترلیۆن و 867 ملیار و 654 ملیۆن و 177 هەزار و 990) دیناری خەرجکردووە، بڕی (4 ترلیۆن و 447 ملیار و 26 ملیۆن و 315 هەزار و 211) دیناری بە ڕێژەی (76%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێک و 420 ملیار و 627 ملیۆن و 862 هەزار و 779) دیناری بە ڕێژەی (24%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)).
سەرچاوەکان؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق،
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة
سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛
https://bitly.ws/YMZ3