Draw Media

زیانە شارەوەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە

زیانە شارەوەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە

2023-10-30 12:27:03


ئامادەكردنی: ئەنوەر کەریم
کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزەدا، ژمارەیەکی زۆری تێپەڕاندوەو   ژمارەیەکی زۆر بارمتە و دیل گیراون  کە هەندێکیان هاوڵاتیانی  سڤیلن لە نەتەوەو رەگەزی جیاواز. ئەو وێنانەی  لە میدیاکانەوە ئەبینرێت وا چاوەڕوان ئەکرێت ببێتە هۆی  فراوانی شەڕەکەو لە ئەنجامدا کوژاراو برینداری زیاتری لێبکەوێتەوە.
 فراوانبون و گەورەبونی شەڕەکە بازاڕی نەوت  زیاتر  ئەلەرزێنیت دوای  شەڕی رووسیاو ئۆکرانیا کە نرخی نەوتی بەرزکردۆتەوە دوای ئەوەی جیهان لە پەتای کۆڤید -  19 هاتە دەرەوە. بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵئاوسان و کەمکردنەوەی گەشەی ئابوری جیهان  کە بەردەوام لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا زیاتر ئەبینرێت. سەرەڕای ئەوەی کە ئابوری جیهان بەرەو پا شەکشە ئەڕوات.
     7ی ئۆکتۆبەر شۆکێکی گە ورە بوو بۆ ئیسرائیلیەکان  کە ڕێکخراوی حەماس توانی بچێتە  ناو شارە سنوریەکانەوە  چەندین کاری کوشتار و  بەدیلگرتنی سەربازو هاوڵاتی سڤێل  بکات  کە لە مێژوی ئیسرائیلدا گەورەترین  زیان بوە لە هیرشی یەک ڕۆژەدا بۆ سەر ئیسرائیل. بە گەڕانەوی حەماس بۆ ناو  کەرتی غەزە ئیسرائیل دەستی کردوە بە هیرشی ئاسمانی   وە هەتا ئیستاش بەردەوامە کە زیانێکی زۆری  گیانی و ماڵی  داوە لە  غەزە.  
 ئەوەی پێشبینی ئەکرێت   ٣ سیناریۆ هەیە کە هە موویان ئازاربەخشن.
1-     شەڕی نێوان هێزە گەورەکانی ناوچەکە  ئیسرائیل و  ئێران.
   ئەگەر شەڕ لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتەدا ڕووبدات ئەوە زیانی کوژراوان و بریندران وێرانکاری وڵاتەکە  زۆر گەورەئەبێت و کاریگەری گەورەی ئەبێت لەسەر ئابوری جیهان ، هەرچەندە ئیران بەفەرمی خۆی بێبەری کردوە لە وەی کە بەشداربووبێت لە هێرشەکەدا  بەڵام بەڵگە هەیە کە ئێران چەندین ساڵە  پشتیوانی لە ڕێکخراوی حەماس ئەکات کە بەڕێکخراویکی تێرۆریستی ناسراوە لە لایەن ئەمریکاو ئەوروپاوە ئەم بەڵگانە وائەکات  کە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی ڕاستەوخۆی   شەڕلە نیوان ئیسرائیل و ئێراندا.  لە  20% نەوتی جیهان لە رٶژهەڵاتی ناوەراستەوە دەخرێتە بازارەکانی جیهانەوە و بەربەست دروست ئەبیت هەرچەندە سعودیەو ئیمارات توانای زیادکردنی بەرهەمیان هەیە  بەڵام  لە حاڵەتی شەڕی نێوان  ئەو دوو ووڵاتەدا  نەوتی ئەو ناو چەیە لە تەنگەی هورمزەوە  تێدەپەڕێت.  کە دەکەوێتە  نیوان  نیمچە دوڕگەی عەرەب وئیرانەوە ( تەنگەی هورمز) کاریگەری گەورەی هەیە  لەسەر بازاڕی نەوت  لە ڕابردوودا ئیران بەردەوام هەڕەسەی داخستنی ئەم تەنگەیەی کردوە. ئەو کاتە شەڕەکە کاریگەری تەواوی ئەبێت لەسەر بازاڕی نەوت و بازرگانی جیهان و  لە م حاڵەتەدا نرخی نەوت بەرزئەبیتەوە بۆ 150 دۆلار  / بەرمیل  ئەمەش ئەبیتە هۆی زیاد بوونی هەڵئاوسان بۆ 6.7% بەرزئەکاتەوە  لەساڵی داهاتودا  کاریگەری ئەبێت لەسەر گەشەی جیهانی  و دەیئەبەزێنێت  بۆ( 1.7%) کە ئەمەش نزمترین گەشەی ئابوری جیهان ئەبێت لە  (٤) دەیەی ڕابردوودا  وە ئەبیتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی بەرهەم بە  بڕی (١) تریلیۆن دۆلار  بە مەش ئابوری جیهان ئەخاتە ناو پاشەکشەوە، ئەنجامەکەی هەڵئاوسانی بەرزو کەمکردنەوەی خەرجیەکانی بەکاربردبن و  لەدەستدانی هەلی کارو دامرکانەوەی ئابوری جیهانە.

2-     سیناریۆی شەڕی نمایندەکان   PROXY WAR
   شەڕەکە فراوانە بەڵام گەورە نیە  لە کاتی هێڕشی زەمینی بۆ غەزە لە لایەن ئیسرائیلەوە  شەڕەکە فراوان ئەبێت لە لایەن  (حزب اڵلە)ی لوبنانەوە  و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا وە میلیشیاکانی عێراق و حوسیەکان سەر بە ئێران  لەم شەڕەدا. نرخی نەوت بەڕێژەی (٥ ) دۆلار بەرزئەبێتەوە دەگاتە (95) دۆلار وەک لە شەری لبنان  لە ساڵی 2006 دا ڕوویدا  وە هە ڵئاوسانی جیهان بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەیەنێتە ( 5.7% )، گەشەی ئابوری جیهانیش  دەگەیەنیتە (2.4% )کە ئەمەش کەمترین گەشەی ئابوریە لە سەرەتای ساڵی نەوەدەکانەوە بێجگە لە قەیرانە داراییەکەی ئەمریکاو  سەردەمی کۆڤید – 19.

3-    شەڕی کەمکردنەوە
ئەم سیناریۆیە لە هەموویان با شترە  چونکە تەنها ئیسرائیل و غەزە ئەگرێتەوە  بە ڵام ئەمە زیانی گیانی ئەبێت و وەک ئەوەی لە  2014 دا ڕوویدا ئەو کاتە زیاتر لە 2000 فەلەستینی کوژران  و ئابوری  غەزە وێرانکرا  زیانی بۆ سەر ئابوری جیهان نەبوو.
 لە ئیستادا ئابوری جیهان توو شی چەند شۆکێک بووە،  دوای هاتنە دەرەوەی لە  پەتای کۆڤید  شەری ڕووسیاو  ئۆکرانیا دەستیپێکرد  وە هەروەها جیهان تووشی هەلئاوسانێکی زۆر بووە و رێژەی سوودی بانکی زۆر بەرزبۆتەوە  و، خاوبونەوەی گەشەی ووڵاتی  چین و  وە  خاوبونەوەی گەشەی جیهان کەمبۆتەوە. هەرچەندە  هەلئاوسان بەرەو دابەزین ئەڕوات بەڵام  شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناورەراست کێشەکان خراپتر ئەکات.


 سەرجاوە:  ئەسۆشیتەید پرێس -  بلومبیرگ

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand