Draw Media

ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركوك لایەنە ناڕازیەكان نائومێد دەكات

ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركوك لایەنە ناڕازیەكان نائومێد دەكات

2018-07-05 18:59:12


درەو میدیا
پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوك لە رۆژی سێیەمیدایەو ئەمڕۆ نزیكەی 185 سندوقی دەنگدان ئەژماركردنەوەی دەستیان بۆكرا، چاودێری لایەنێكی كوردستانی كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە درەو میدیای راگەیاند، زۆرینەی سندوقەكان كە ئەمرۆ 5/7/208 ئەژماری دەستیان بۆ كراوە دەنگەكان جیاوازی زۆریان نەبووە.
پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە هۆڵێكی وەرزشی ناوەڕاستی شاری كەركوك بەڕێوەدەچێت و 40 فەرمانبەر و هەشت دادوەر كە بۆ ئەو ئەركە دیاریكراون پرۆسەكە بەڕێوەدەبەن و دادوەرێكی سەر بە یەكێك لە كەمایەتییە ئاینییەكان سەرۆكایەتییان دەكات.
ئەو چاودێرە رایگەیاند هەر سندوقێك كە جیا دەكرێتەوە، راستەوخۆ هەڵدەواسرێت و چاودێرەكان ئەتوانن سەیری بكەن، درەو میدیا داوای لەو چاودێرەكرد دەنگی ئەژماركراوی چەند وێستگەیەك بگوازێتەوە، رایگەیاند، ناتوانین مۆبایلی كامێرا ببەینە ژوورەوە بۆیە ئەتوانم بۆتانی بخوێنمەوە بۆیە بەم شێوەیە ناوی بنكەو وێستگانەی خوێندەوە بەتایبەت ناوی ئەو لیستانەی خوێندەوە كە بەلای درەو میدیاوە گرنگ بووە.
لە وێستگەی ژمارە 2 بنكەی قوتابخانەی سەرگەران لە قەزای دبس دەنگەكان بەم شێوەیە بووە، درەو میدیا زانیاریەكانی كردووە بە خشتە بەم شێوەیە:

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەشكرد كە 185 سندوق هەر لەسەرەتاوە هێلی سوریان پێوە بووەو ئەنجامەكە نەچۆتە بەغداد بۆیە ئەوانە ئەژماركراونەتەوەو تەنها ئەنجامەكەی راگەیەنراوە بەم شێوەیە:
-    وێستگەی ژمارە 1 لە بنكەی قوتابخانە تەریفە لەگەڕەكی رەحیماوای كەركوك.
لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  126 دەنگ 
لیستی نیشتیمان 35 دەنگ 
لیستی سۆسیالیست 12 دەنگ 
لیستی نەوەی نوێ 34 دەنگ
بەرەی توكمانی  دەنگی نەبووە 
هاوپەیمانی عەرەبی دەنگی نەبووە
-    وێستگەی ژمارە 7 لە بنكەی قوتابخانە وتەن لەگەڕەكی خاسەی كەركوك.
لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  23 دەنگ 
لیستی نیشتیمان 3 دەنگ     
لیستی سۆسیالیست 1 دەنگ 
لیستی نەوەی نوێ 1 دەنگ
بەرەی توكمانی   33 دەنگ 
هاوپەیمانی عەرەبی  70 دەنگ

-    وێستگەی ژمارە 9 لە بنكەی قوتابخانە نیشتیمان لە قەزای دبس
لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  12 دەنگ 
لیستی نیشتیمان 6 دەنگ     
لیستی سۆسیالیست 3 دەنگ 
لیستی نەوەی نوێ 5 دەنگ
بەرەی توكمانی   8 دەنگ 
هاوپەیمانی عەرەبی  58 دەنگ
لیستی نەسر 28 دەنگ-    وێستگەی ژمارە 6 لە بنكەی قوتابخانە پێشەوا لە قەزای داقوق
لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەژماری دەستی  48 دەنگ لە ئەژماری پێشوو 48 دەنگ واتا هیچ گڕانكاریەكی تیا نەبووە 
لیستی یەكگرتووی ئیسلامی ئەژماری دەستی 1 دەنگ پێشتر هیچی بۆ ئەژمار نەكرابوو
لیستی نیشتیمان ئەژماری دەستی 2 دەنگ پێشتریش هەر 2 دەنگی هەبووە 
لیستی نەسر ئەژماری دەستی 9 دەنگ پێشتریش هەر 9 دەنگی هەبووە .
لیستی سۆسیالیست ئەژماری دەستی 3 دەنگ پێشتر  2 دەنگیان بۆ ئەژمار كرابوو 
 
-    وێستگەی ژمارە 6 لە بنكەی قوتابخانە زمناكۆ لە قەزای داقوق
لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەژماری دەستی  156 دەنگ لە ئەژماری پێشوو 156 دەنگ واتا هیچ گڕانكاریەكی تیا نەبووە 
لیستی یەكگرتووی ئیسلامی ئەژماری دەستی 2 دەنگ پێشتر 2 دەنگی هەبووە 
لیستی نیشتیمان ئەژماری دەستی 3 دەنگ پێشتریش هەر 3 دەنگی هەبووە 
لیستی نەسر ئەژماری دەستی 2 دەنگ پێشتریش هەر 2 دەنگی هەبووە .
لیستی سۆسیالیست ئەژماری دەستی 2 دەنگ پێشتر  2 دەنگیان بۆ ئەژمار كرابوو

ئەوەی تا ئێستا لە ناوەندی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی كەركوك خراوەتە روو جیاوازیەكی ئەو تۆ لە دەنگەكان نیە لە نێوان ئەژماری دەستی و ئەژماری ئەلكترۆنی، كە هەندێك پێیان وایە ئەو لایەنانەی ساختەكاریان كردووە چارەسەری ئەو كێشەیەیان كردووە بۆیە دەنگەكان هیچ جیاوازی نیە. 
لەلایەكی تر دادوەرێك كە داوایكردووە ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە بە رۆژنامەی " العربی الجدید"ی قەتەری راگەیاندووە  لەو چەند سندوقەی لە دوو رۆژی رابردوودا دەنگەكانیان بەدەستی ئەژماركراونەتەوە، جیاوازییەكی زۆر گەورە هەیە لە نێوان ئەنجامی ئەلیكترۆنی و ئەنجامی ئەژماری دەستی دەنگی سندوقەكان و ئەوەش رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی دەنگی هەموو سندوقەكانی كەركوك ئەژماربكرێنەوە.
بەوتەی ئەو دادوەرە زۆرترین پرۆسەی ساختەكاریی بۆ حزبە دەسەڵاتدارە كوردییەكان كراوە لەسەر حسابی حزبی توركمانی و عەرەبییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی وەك دووز، پردی و ناوەندی كەركوك.
دەشڵێت بۆ نمونە لە وێستگەیەكی دەنگدانی خوێندنگەی " الاخا‌و: لە داقوق، 209 دەنگ بە شێوەی ئەلیكترۆنیی بۆ كاندیدێكی كورد ئەژماركراوە، بەڵام لە راستیدا 109 دەنگی هێناوە،  لە وێستگەیەكی تردا لە دەنگدانی ئەلیكترۆنیدا 10 دەنگ بۆ كاندیدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان زیادكراوە لە كاتێكدا یەك دەنگی بەدەستهێناوە، ئەوەش لە جیاكردنەوەی دەستیی دەنگی سندوقەكاندا ئاشكرابووە.
لای خۆشیەوە جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانیی، حەسەن تۆران لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " العربی الجدید" رایگەیاندووە ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی لە دوو رۆژی رابردوودا دەریخستووە كە جیاوازییەكی زۆر لە نێوان ئەنجامی ئەلیكترۆنیی و جیاكردنەوەی دەستیدا هەیە.
تۆران دەڵێت:" بە داخەوە پرۆسەیەكی ساختكاریی زۆر ئاشكرا هەیە و بە زمانی ژمارە، بەڵام پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بە شێوەیەكی شەفاف و ئاسان بەڕێوەدەچێت و ئێمە خۆشحاڵین پێی، و هیوادارین دەنگی هەموو بنكەكانی دەنگدانی كەركوك كە ژمارەیان 2500ە  بەدەستی جیابكرێنەوە نەك تەنها 500 بنكە كە ئێستا جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەكرێت و دەركەوتووە كە ساختەكاریی گەورە لە كەركوك كراوە".
هاوكات خالد ئەسەدی سەركردە لە هاوپەیمانی نیشتمانی دەسەڵاتدار دەڵێت:" جیاوازی لە ئەنجامی ئەلیكترۆنیی و جیاكردنەوەی دەستی قەبارەی ئەو ساختەكارییە ئاشكرادەكات كە لە كەركوك كراوە".
بەڵام لایەنە توركمانەكان ئامارێكی تری قوتابخانەی پێشەوایان لە داقوق بڵاوكردۆتەوەو رۆژنامەی ( العربی الجدید) پشتی پێبەستووەو جیاوازیەكی زۆر لە دەنگەكاندا هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand