Draw Media

ووردەكاری شەڕەكەی قەرەچوخی نیوان پێشمەرگەو سوپای عێراق

ووردەكاری شەڕەكەی قەرەچوخی نیوان پێشمەرگەو سوپای عێراق

2023-10-23 14:46:54



درەو:
" هێزەكەی پارتی دەستپێشخەربوون و چوونە سەر رەبییەكانی سوپای عێراق، ئەو رەبیەیانە كە دەیڕوانی بەسەر كەمپی مەخموردا، پەكەكە بە رێككەوتن تەسلیمی سوپای عێراقی كرد، چونكە سوپای عێراق هەردوو مەرجەكەی پەكەكەی قبوڵكرد، لەو ناوچەیە پەكەكە گومانی لە هێزەكەی پارتی هەیە بۆیە ئەو بارەگایانەیان تەسلیمی سوپای عێراق كرد، زۆرینەی فەرماندەی ئەو هێزەی سوپای عێراق لە هەولێر دەژین و خانوو ئۆتۆمبێلی گرانبەهایان پێدراوە" ئەمە قسەی غازی فەیسەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی قەرەچوخی یەكێتییە لە مەخمور.
 

دەقی چاوپێكەوتنەكە

غازی فەیسەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی قەرەچوخی یەكێتی و بەرپرسی هێزی خۆبەخشی یەكێتی لە سنوری مەخمور و چیای قەرەچووخ ووردەكاری شەڕەكەی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەم شێوەیە بۆ (درەو) دەگێڕێتەوە:
ئەو ناوچەیەی چیای قەرەچوخ چەند هێزێكی لێیە ( سوپای عێراق، پێشمەرگەی پارتی، گەریلاكانی پەكەكە، چەكدارانی داعش، هێزێكی یەكێتی لە دامێنی چیاكە) بەردەوام لەو ناوچەیە گرژی هەبووەو بەهۆی مەترسی چەكدارانی داعش ئەو بنكانەی پەكەكە لەو شوێنەی پشتی كامپی مەخمور بوبون بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی كەمپەكە.
كاتی خۆی كە گرژی درووست بوو لە كەمپی مەخمور، پەكەكە هێزەكانی خۆیان هەموو كشاندەوە چوونە قەندیل تەنیا (100 بۆ 120) گەریلایان هێشتەوە لە دەوروپشتی كەمپی مەخمور لە ترسی چەكدارانی داعش،  بەڵام دوو ساڵی رابردوو سوپای توركیا (15) هێرشی كردە سەر ئەو كەمپە بە درۆن و دووجاریش بە فڕۆكەی شەڕكەر، هەمووكاتێكیش خەڵكی مەدەنی شەهید دەبوون، گەریلاكان لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئێمە پەیوەندیی و دۆستایەتیان هەیە هاتنە لامانو وتیان چی بكەین؟ ئێمە پێمان وتن ئێوە بەرەسمی لەژێر چاودێری حكومەتی عێراقین و بڕۆن لەگەڵ حكومەتی عێراقی قسە بكەن، ئەوان چوون لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد قسەیان كرد، بەغداد پێیانی وت ئێوە دەوروپشتی كەمپی مەخمورمان بدەنێ ئێمە هەم لە زەوی دەتانپارێزین لە داعش، هەم لە ئاسمان دەتانپارێزین لە درۆنی توركیا.
پەكەكە پێشتر رێككەوتنی لەگەڵ سوپای عێراق هەبوو، كە باكور و باشور و رۆژئاوای كەمپی مەخموری رادەستی سوپای عێراقی كرد، رۆژهەڵاتی كەمپەكە لای شاخی قەرەچوخیان هێشتەوە لەوێ سێ خاڵیان هەبوو گەریلا، لەو ناوچەیە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو دیسان درۆنی توركی لێی دانەوە ئەوان جارێكی تر داوایان لێكردین كە چی بكەین ئێمە پێمان وتن لەگەڵ حكومەتی عێراق گفتوگۆ بكەن ئەوان چوونەوە لای حكومەتی عێراق، بۆیە حكومەتی عێراق داوایان كرد بەشی باكوری كەمپەكەشیان رادەست بكەن كە ئەوان بەشی رۆژهەڵات و باشور و رۆژئاواشیان بەدەستەوەیە، بەڵام پەكەكە وتیان ئێمە دوو مەرجمان هەیە:
•    دەبێت دڵنیابین لەوەی فڕۆكەی توركی چیدی بۆردومان نەكات
•    نابێت هێزی پارتی بێتە ناو ئەو سێ رەبایەیی بەرامبەر كەمپەكە لەبەر ئەوەی ئێمە حەساسیەت و كێشەمان هەیە لەگەڵ پارتی.

سوپای عێراق رایانگەیاند كەئێمە هەردوو مەرجەكەمان قبوڵە، سوپای عێراق بەرەسمی هات و ئەو سێ بنكەو خاڵەی لە پەكەكە وەرگرت لە چیای قەرەچووخ وەرگرت بەڵام برادەرانی پارتی هاواریان لێهەستاو زۆر نیگەران بوون لە جێگیربوونی سوپای عێراق لەو ناوچەیە چونكە ناوچەیەكی ستراتیژیەو دەڕوانێت بەسەر كەمپی مەخمور و قەزای مەخمور.
پارتی قبوڵی نەبووە هێزی هاوبەش لەوێ بێت بۆیە لەو شاخە یەكەی هەشتای پارتی لێیە كە دوو لیوان لیواكانی (14-18) لەگەڵ هێزێكی زێرەڤانی، كە تەواوی كەرەستەی سەربازییان هەیەو كاتی خۆی لە هاوپەیمانیان وەرگرتووە.
لەبەر ئەوەی پارتی لەو ناوچانەو سنوری نەینەوا زۆر لەگەڵ سونە بەینی هەیەو زۆربەی پۆستەكانی ئیدارەی مەخمور و ئەو ناوچانە لای پارتیە و قایمقام و بەرێوەبەری پۆلیس و جێگری پارێزگاری نەینەوا هەموویان پارتین، فەرماندەی زۆربەی ئەو هێزانەی سوپای عێراق لە هەولێرن و ئۆتۆمبێلی درع و خانووی چاكیان پێداون، زۆر هەوڵیاندا پارتی لە رێگەی ئەو پۆستانەوە ئەو سێ خاڵەی كەمپی مەخمور وەربگرن بەڵام سوپای عێراق وتیان ئێمە بە یاسا هاتووین.

ساتی روودانی شەڕەكە
غازی فەیسەڵ ووردەكاری ساتی شەڕەكە بۆ (درەو) دەگێرێتەوە:
دوێنێ دوای ئەوەی نەگەیشتنە ئەنجام و هەموو هەوڵەكانیان بێ سود بوو بۆ چۆڵكردنی ئەو سێ بنكەیەی پەكەكە، لیواكەی پارتی هێرشی بۆسەر سوپای عێراق كرد "هێرشەكەیان نامەردانەبوو" فەرماندەی لیواكەی پارتی چوبوو بۆ لای رەبیەكانی سوپای عێراق ئەو رەبیانەی كە پەكەكە رادەستی سوپای عێراقی كردبوون، لەگەڵ سەربازانی سوپای عێراق قسەیان كردبوو سەلام و تەوقەیان لەگەڵ یەكردبوو، فەرماندەی لیواكەی پارتی وتبووی بۆچی لێرەن و كو هاتینەو دەبێت بڕۆن، سەربازەكانیش وتبوویان ئێمە سریەو فەرماندەی سریەمان هەیە، فەرماندەی فەوجمان هەیە، ئێمە دەرمەكەن پێیان دەڵێین پێویستە لەگەڵ ئەوان قسان بكەن، لای خۆی هەموو رۆژێك لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای عێراق بەیەكەوەن و پرۆسەی ژووری هاوبەشیان هەیە هێزەكانی پارتی تیایدا ئەندامن، بۆیە سەربازانی سوپای عێراق وتیان ئێمە ناتوانین ئەم رەبایانە چۆڵ بكەین، هەربۆیە لیواكەی پێشمەرگەی پارتی بە هەمەر و هێزێكی زۆرەوە چەكیان لێڕاكێشابوون و دوان سیانێكیان لە سوپای عێراق چەك كردبوو، تەقە لە نێوانیان درووست دەبێت، لەیەكیان دابوو ، لەو نێوانەدا دوو سەربازی سوپای عێراق كوژراو (6)ی دیكە برینداربوون، دوو پێشمەرگەش كوژراو (8)ی دیكە برینداربوون.
 دوای ئەو شەڕە كە ماوەیەكی كەمی خایاند هەموو هاتنە سەرخەت بەڵام حكومەتی بەغداد و حەشدی شەعبی زۆر توڕەبوون، هێزێكی گەورەی حەشدی شەعبی گەیشتە مەخمور وتیان ئەگەر رەبییەكان چۆڵ نەكەن لە ماوەیەكی زۆر كەمدا تا دیبەگە راتان دەپێچین، باشبوو پارتی لاملیان نەكردوو یەكسەر رەبییەكانیان چۆڵكرد و تەسلیمی سوپای عیراقیانكرد هێشتا هێزەكان بەرامبەر یەك ماون، ئێستا ئەو رەبایانە سوپای تێدایەو هێزەكەی پارتی چۆڵیانكرد.
ئەو رەبایانەی چیای قەرەچوخ هەر لەسەر كەمپەكەی مەخمورەو   بە نزیكەی (800) مەتر لە كەمپەكەوە دوورن ئەو خاڵانە (500) مەتر لە رەبییەكانی پارتی دوورن.
لەوەتەی پێشمەرگە كشاوەتەوە لە 16ی ئۆكتۆبەر تا ئێستا حەشدی شەعبی نەهاتوونەتە ئەو ناوچەیە، بەس سوپای لێبووە، بەڵام دوێنێ لەگەڵ ئەو شەڕە حەشدی شەعبی هاتنە ئەو ناوچەیەو ئێستا لەوناوچەیە جێگیركراون، چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنانەن كە دەریكردوون. ئێستا دۆخەكە ئاساییبووەتەوە بەیاننامەكەی وەزارەتی پێشمەرگە كەمێك تەنازولی تێدایە هەردوولای بەشەهید ئەژماركردووە. ئێستا كەمپەكە بەتەواوی لەژێر دەستی سوپای عێراقەو لەو كاتەوە هیچ بۆردوومانێكی توركیا نەكراوە.
ئەو خاڵانەی سوپای عێراق یەك ئەفسەریشی لێنەبووە هەر سەربازی لێبووە،  ئەوان نەیاندەزانی پێشمەرگە لێیان دەدەن.
پەكەكە حەزی نەدەكرد هێزەكەی پارتی لەو شوێنە جێگیر بێت، پەكەكەو پارتی حەز بە یەكدی ناكەن، پەكەكە پێی ناخۆش بوو هێزەكەی پارتی لەوێوە چاودێرییان بكەن، ئەگەر هێزەكەی پارتی ئەو خاڵانەی بگرتایە، بەتەواوی دەیتوانی چاودێری كەمپەكە بكات، بۆیە ئەوان گومانیان لە هێزەكەی پارتی هەیە چاوساغی بكەن بۆ بۆردومانی درۆنەكان چونكە چەند جارێك درۆن هاتووەتە سەریان و گەڕاوەو بە چاوی خۆیان بینیویانە.
ئێمە شەڕەكەمان لێدیاربوو بە چاوی خۆمان بینیمان، سوپای عێراق نەیاندەزانی بۆ ئەوە چوون، پێشمەرگەی پارتی لەناكاوو بەبەرنامە چوبوونە سەریان، بەهێزێكی زۆرو چەند هەمەرێكەوە،   

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand