داهاتی نەوتی هەرێم لەنێوان ئامارەکانی کۆمپانیای دیلۆیت و وەزارەتی دارایی هەرێم
2023-10-22 06:54:40
راپۆرتی: درەو
🔻 بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی، داهاتی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بری (61 ملیار و 521 ملیۆن و 631 هەزار و 700) دیناری بە رێژەی (2%) زیاترە لەو بڕەی کە کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023) ڕایگەیاندووە _یان حکومەتی هەرێم لە بازاڕی ڕەشدا دۆلارەکانی بە نرخێکی گرانتر لە نرخی فەرمی خۆی گۆڕیوە_.
🔻 لە چارەکی دووەمی (2023) بەراورد بە چارەیەکی یەکەمی (2023) داهاتی نەوتی هەرێم لە بازاڕی ناوخۆدا بڕی (251 ملیار و 627 ملیۆن و 424 هەزار و 398) دینار بە رێژەی (863%) زیادی کردووەو لە (29 ملیار و 169 ملیۆن و 961 هەزار و 920) دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ (280 ملیار و 797 ملیۆن و 386 هەزار و 318) دینار.
داتاکانی دیلۆیت بۆ داهاتی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی 2023
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دیلویت بۆ وردبینی نەوتی هەرێمی کوردستان، داهاتی هەناردەکراوی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023)دا بریتی بووە لە (2 ملیار و 177 ملیۆن و 585 هەزار و 940) دۆلار، ئەگەر بە نرخی بانکی ناوەندی عێراق داهاتی نەوت لە دۆلارەوە ئاڵوگۆڕی پێکرابێت بە دینار و هەر دۆلارێک لێکدانی (هەزار و 320) دینار بکرێت، ئەوا کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023)دا بریتی دەبێت لە (2 ترلیۆن و 874 ملیار و 413 ملیۆن و 440 هەزار و 800) دینار.
هەر بەپێی داتاکانی دیلۆیت بەهای (22 ملیۆن و 98 هەزار و 456) دۆلار داهاتی فرۆشی نەوت بووە لە بازاڕی ناوخۆدا، بەپێی هەمان هاوکێشەی پێشتر داهاتی نەوتی فرۆشراوی ناوخۆ لە چارەکی یەکەمی (2023) بریتی دەبێت لە (29 ملیار و 169 ملیۆن و 961 هەزار و 920) دینار.
بەم پێیەش بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023)دا بریتی دەبێت لە (ملیارێک و 253 ملیۆن و 187 هەزار و 254) دۆلار، کە هاوتا دەبێت بە (ترلیۆنێک و 654 ملیار و 207 ملیۆن و 175 هەزار و 280)دینار. (بڕوانە خشتەی ژمارە (1)).
خشتەی ژمارە (1)
داتاکانی وەزارەتی دارایی بۆ داهاتی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەم و دووەمی 2023
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی هەناردەکراوی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023)دا واتە لە (1/1/2023 – 25/3/2023) بریتی بووە لە (2 ترلیۆن و 935 ملیار و 935 ملیۆن و 72 هەزار و 500) دینار.
هەر بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی بەهای (309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار و 238) دینار داهاتی فرۆشی نەوت بووە لە بازاڕی ناوخۆدا لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)دا.
بەم پێیەش کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەم و دووەمی (2023)دا بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 245 ملیار و 902 ملیۆن و 420 هەزار و 738) دینار.
کەواتە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی داهاتی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆرییەوە بری (61 ملیار و 521 ملیۆن و 631 هەزار و 700) دیناری بە رێژەی (2%) زیاترە لەو بڕی کە کۆمپانیای دیلۆی بۆ وردبینی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2023) ڕایگەیاندووە _یان حکومەتی هەرێم لە بازاڕی ڕەشدا دۆلارەکانی بە نرخێکی گرانتر لە نرخی فەرمی خۆی گۆڕیوە_.
هەرچی دەربارەی داهاتی ئەو بڕە نەوتەیە کە لە بازاڕی ناوخۆدا فرۆشراوە، وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت (29 ملیار و 169 ملیۆن و 961 هەزار و 920) دینار داهاتی فرۆشی نەوت بووە لە بازاڕی ناوخۆدا، لە چارەکی یەکەمی (2023)دا.
لە کاتێکدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی بەهای (309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار و 238) دینار داهاتی فرۆشی نەوت بووە لە بازاڕی ناوخۆدا لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی (2023)دا.
بەم پێیەش داهاتی نەوتی هەرێم لە بازاڕی ناوخۆدا لە چارەکی دووەمی (2023) بریتی بووە لە (280 ملیار و 797 ملیۆن و 386 هەزار و 318) دینار و لەگەڵ داهاتی چارەکی یەکەمدا گەیشتووە بە (309 ملیار و 967 ملیۆن و 348 هەزار و 238) دینار. بە مانایەکی دیکە لە چارەکی دووەمی (2023) بەراورد بە چارەیەکی یەکەمی (2023) داهاتی نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا بڕی (251 ملیار و 627 ملیۆن و 424 هەزار و 398) دینار بە رێژەی (863%) زیادی کردووە. (بڕوانە خشتەی ژمارە (2))
خشتەی ژمارە (2)
هاوپێچ (داتاکانی وەزارەتی دارایی و کۆمپانیای دیلۆیت)