سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شێخ جەعفەر: كۆگاكان هەموو جۆرە تەقەمەنیەكی تێدابووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تەمموز 2018

شێخ جەعفەر: كۆگاكان هەموو جۆرە تەقەمەنیەكی تێدابووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

" منیش ئەو پرسیارەم لەدڵی خۆمدا كرد، بۆ ئەو كۆگایانە بەشەو دەتەقنەوە؟ لەكاتێكدا لەڕۆژدا پلەی گەرمی بەرزە!" ئەمە وتەی جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگەی  كوردستانە كە لە بارەی ئاگركەوتنەوە لەكۆگایەكی چەك و تەقەمەنی هێزەكەی( هێزەكانی ٧٠ی پێشمەرگە) بۆ دەنگی ئەمریكا دوواوە.
  بەرپرسی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە پێی وانیە تەقینەوەی كۆگاكانی تەقەمەنی دەستی لە پشت بێت" من خۆم ئەوەی لێتگەیشتووم دورە لەكاری گێرەشێوێنی و دەستێك، بەڵكو پەیوەندی هەیە بەو پلە گەرمیە بەرزەی كە ڕۆژی پێشوتر زیاتربوو لە(٤٢) پلەی سەدی."
سەبارەت بە جۆری تەقەمەنیەكانی  كۆگاكەی تاسڵوجەی هێزەكانی 70، جەعفەر شێخ مستەفا ئەوە دەخاتەروو كە "  هەموو جۆرە تەقەمەنیەكی تێدابوو بەڵام ژمارەكەی ئەوەندە زۆر نیە چونكە كۆگایەكی بچوك بوو كە تەقیەوە."
بەرپرسی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگە  ڕاشیگەیاند" هەوڵ دەدەین خەڵكی شارەزا بهێنین سەردانی ئەو كۆگایانە بكەن تا بزانین گرفتەكە لەكوێدایە تا چارەسەری بكەین."
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا