Draw Media

"ئەوانەی چانسیان هەیە ببنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی"

"ئەوانەی چانسیان هەیە ببنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی"

2023-10-08 12:58:47


درەو:
بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی سازكرد، دیاریكردنی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لەسەر پێشنیازی سەرۆكی یەكێتی دەبێت، بەڵام لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دیاری ناكرێن و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دیاری دەكرێن.
بەپێی مادەی (32)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ژمارەی ئەندامانی (12- 14) ئەندامی سەركردایەتی دەبێت و لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە دیاری دەكرێت و لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پەسەند دەكرێت.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دیاری ناكرێن بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لەم ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی كە چانسیان هەیە بكرێنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی (12-14) كەسیان دەكرێنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە كۆبوونەوەی داهاتوو:
•  قوباد تاڵەبانی
•  نزار ئامێدی  
• ستران عەبدوڵا  
• رێواز فایەق  
• هاوڕێ دارۆ شێخ نوری  
• یوسف گۆران
•  عیماد ئەحمەد
•  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
• ئاسۆ مامەند
• رەفعەت عەبدوڵا
• دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
• شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
• د. جوان ئیحسان
• شاڵاو عەلی عەسكەری
•  خەسرەو گوڵ محەمەد
•  بورهان سەعید سۆفی
رەفعەت عەبدوڵا

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand