روونكردنەوەیەك لە " درەو میدیا" ەوە
2018-07-04 12:44:44
دامەزراوەی میدیای "درەو" ئاگاداری هەموو لایەك دەكاتەوە كە لە یەكی تەمموزەوە بەڕێز " سەردار قادر" دەستبەرداری خاوەن ئیمتیازی دامەزراوەكە بووە و لێرەوە وەك سەرنوسەر و دەستەی نوسەرانی دامەزراوەی میدیای " درەو " سوپاسی بەڕێزی دەكەین كە لە ماوەی رابردوودا خاوەن ئیمتیاز بووە و سپۆنسەری دارایی دامەزراوەكە بووە.
هاوكات رایدەگەیەنین، ستافی دامەزراوەی میدیایی " درەو" بەردەوام دەبێت لەسەر ئامانجەكانی كە بریتییە لە:
1- بەرجەستەكردنی مۆدیلێكی نوێی كاری میدیایی ئەهلی و سەربەخۆ و ئازاد.
2- بەرەوپێشبردنی بنەماكانی دیموكراسییەت بە مەبەستی پێشكەشكردنی كاری رۆژنامەوانی بابەتیانەو سەربەخۆ و پیشەیی، لە پێناو دروستكردنی گوتاری عەقڵانی و دۆزینەوەی رایەڵەی هاوبەشیكردنی كار بۆ بەرجەستەكردنی ئاشتەوایی و بەیەكەوەژیانی ئاینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی.
3- چاودێریكردنی پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی وەك ئەركێكی بنەمایی دەسەڵاتی میدیا.
دامەزراوەی میدیایی "درەو "