له‌باره‌ی پرسیارێكی باوه‌وه
2023-10-06 07:08:29
ئامادەكردنی: جیهانگیر گوڵپی
چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و پرسیاره دوباره ده‌كرێته‌وه ( بۆچی ئاساییه سه‌رۆك كۆماری ئێستا‌و پێش‌و و ئه‌ندامانی پێشوی مه‌جلیسی حوكم، وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، فه‌رمانگه‌كانی پاسه‌وانیی سنور و هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ی ئیتیحادیی تر له هه‌رێم راسته‌وخۆ موچه‌یان له‌به‌غداوه بۆ دێت، به‌ڵام بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم نائاساییه).
ئه‌مه پرسیارێكی ئاساییه و به‌مێشكی زۆر كه‌سدا دێت، هه‌ندی له‌په‌رله‌مانتارانیش زۆر ئه‌ی وروژێنن، هه‌رچه‌نده ده‌بو په‌رله‌مانتاره‌كان له‌وه‌دا ووردتر بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و پرسیاره نه كوفره و نه حه‌رام، یان ده‌بی وه‌ڵامێكی گونجاو هه‌بیت بۆی، یان ده‌بی به‌ڕه‌وا بزانرێ و لانی كه‌م له‌ئاستیدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرێ.
سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارە بۆچونی ئێمه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
داهاتی عێراق مافی هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێمیشی تێدایه وه‌ك هه‌مو خه‌ڵكانی تری عێراق، به‌ڵام پێكهاته‌ی كارگێڕی و دارایی و دامه‌زراوه‌یی و یاسایی ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق به جۆرێكه ڕێكاره كارگێری و داراییه‌كانی جیاوازیان تێدایە و، هه‌موشتێك مه‌ركه‌زی نیە، بۆیە سود مەندبون لەو داهاته و وەرگرتنی ئەو مافە، ڕێگەو ڕێکاری جیاوازی هەیە، سه‌رباری ئه‌وه‌یش بەربەستی زۆر و جۆراو جۆریشی بۆ دروست کراوە.
دەوڵەتی عێراق لە دو ئاستی حکومی پێک دێت، حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم، ڕایەڵەی پەیوەندییە کارگێڕی و داراییەکان لەم دەوڵەتەدا چ بەشێوەی ستونی و چ بە شێوەی ئاسۆیی تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە دەوڵەتێکی سادە یان مەرکەزیی.
لێره‌دا مه‌سه‌لەكه ئه‌وه نیه كێ كورده و كێ عه‌ره‌به، كێ له‌هه‌رێم داده‌نیشی و كێ لە خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق، موچه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌غدا بۆ کێ حەڵاڵە و بۆکێ حەرام، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و فەرمانگە و کەسانەی ڕاستەوخۆ موچەیان لەسەر بەغدایە، له‌ڕوی ڕایه‌ڵه‌ی كارگێڕی و یاسایی و داراییه‌وه له چه‌ند شتێك‌دا جیاوازن له فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێم :
ئه‌وان فه‌رمانگه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ به‌شێکن له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان.
ئه‌وان فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی سه‌ر به‌داموده‌زگا ئیتیحادیه‌كانی به‌غدان.
ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ ئه‌رك بۆ فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنن و ڕاستەوخۆ مافەکانیان لەو وەردەگرن.
ئه‌وان له‌سه‌ر میلاكی فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان دامه‌زراون، دۆسیه‌و میلاكیان له‌وێیه.
ئه‌وان ته‌رخانكراوی بودجه‌یان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانگه ئیتحادیانه‌دایه كه به‌شێكن لێی.
ئه‌وان هه‌ر له دامه‌زراندن و دیاریكردنی موچه‌كانیانه‌وه تاكو هه‌مو گۆڕانكاریه‌كان و تاكو فه‌رمانی خانه‌نشین بونیان و دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینیان هه‌موی به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی و فه‌رمانی وه‌زرای و فه‌رمانی كارگێڕی له دامه‌زراوه ئیتیحادیه‌كانه‌وه به یاسا و ڕێنیماییه‌كانی ئه‌وێ ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وان فه‌رمانگه‌كانیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ته‌رخانكراوی تایبه‌تی یه‌كبه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانگانه له‌وێیه و له‌لای گه‌نجینه‌كان دیاره.
ئه‌وان هه‌مو كاروباره داراییه‌كانیان له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به‌و ڕێكار و ڕێنماییانه ئه‌نجام دراون كه گه‌نجینه‌كانی به‌غدا و خوارو كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و و به‌راییه‌كانیان له‌وێ هه‌یه.
به‌ڵام بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌مو ئه‌و شتانه به‌جۆرێكی ترن و له جیاتی سه‌ربه دامه‌زراوه ئیتیحادیه‌كان بن، ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی كارگێڕی و دارایی و هه‌مو شته‌كانیان سه‌ر بە دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمن.
له‌به‌ر ئه‌م به‌ربه‌ست و ڕیگریانه و زۆری تریش كه پێشتر باسمان كردون ئێمه پیمانوایه ئاسان نیه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه بدرێت، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شینرابێته‌وه و هه‌مو فه‌رمانگه‌كان ڕاسته‌وخۆ بوبن به به‌شیك له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌غداو حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زیی وه‌ك ساڵانی هه‌شتاكان حوكمی هه‌مو عێراق بكات.
ئه‌مه ڕوده‌دا یان ڕو نادا، كێ پێی خۆشه و كێ پێی ناخۆشه، زیانی هه‌یه یان قازانج، زۆر ده‌خایه‌نی یان كه‌م، سه‌ركه‌وتو ده‌بی یان نا، ئه‌وانه هه‌مو بابه‌تی ترن و ئێمه لێره‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌ین.