Draw Media

مالیزیا.. نەجیب ڕەزاق لە لوتكەی دەسەڵاتەوە بۆ زیندان

مالیزیا.. نەجیب ڕەزاق لە لوتكەی دەسەڵاتەوە بۆ زیندان

2018-07-03 13:50:44


( درەو میدیا):
دەسەڵاتدارانی مالیزیا ئەمڕۆ سێی تەمموزی 2018 رایانگەیاند نەجیب عەبدولڕەزاق سەرۆك وەزیرانی پێشووی وڵات دەستگیركراوە و چاوەڕوان دەكرێت سبەی بە رەسمی لە دادگا تۆمەتی گەندەڵیی ئاراستە بكرێت.
رەزاق تۆمەتباردەكرێت بە دزینی 700 ملیۆن دۆلار لە یەكێك لە سندوقەكانی وەبەرهێنانی دەوڵەت لە ساڵی 2015دا، ئەو سندوقە بەبەهای 6.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بەڕێوەبردووەو كۆی پارەكەش دزراوە.
لە ساڵی 1957ەوە و دوای سەربەخۆیی، هاوپەیمانی پاریزان لە مالیزیا دەسەڵاتی بەدەستەوە بووە، بەڵام بەهۆی دەنگۆی گەندەڵیی و كێشەی ئابورییەوە زیانێكی زۆر بەر پێگەكەی كەوتووە و مەهاتیر محەمەد دوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانن رایگەیاند لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر دەكرێت لە گەندەڵی و لە نێویشیاندا ئەوەی پەیوەستە بە دزینی پارەی سندوقی وەبەرهێنانی دەوڵەتەوە.

رەزاق تۆمەتباردەكرێت بە دزینی 700 ملیۆن دۆلار لە یەكێك لە سندوقەكانی وەبەرهێنانی دەوڵەت لە ساڵی 2015دا، ئەو سندوقە بەبەهای 6.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بەڕێوەبردووەو كۆی پارەكەش دزراوە.


كێشەكە
تەمموزی 2016 داواكاری گشتی ئەمریكا داوای لە دادگا كرد چەند ئوسوڵێكی دارایی بەبەهای یەك ملیار دۆلار بلۆك بكات، بە پاساوی ئەەوەی لە سندوقی وەبەرهێنانی سەر بە حكومەتی مالیزیا دەزراوە كە بە   " 1MBD" ناسراوە، ئەم سندوقە لەلایەن نەجیب رەزاقەوە ساڵی 2009 بۆ پەرەپێدان و گەشەكردنی ئابوری دانراوە بۆئەوەی كوالالامپۆری پایتەخت ببێتە ناوەندێكی چالاكی دارایی جیهانیی.


نەجیب رەزاق كێیە؟
نەجیب رەزاق لە سێی نیسانی 2009ەوە تاكو شكستهێنانی لە هەڵبژاردنی ئایاری رابردوو سەرۆك وەزیرانی مالیزیا بوو، رەزاق سەربە خێزانێكی ئەرستۆكراتییە كە مێژوویەكی دووردرێژی لە بواری كاری سیاسیدا هەیە، ئەو كوڕە گەورەی تۆن عەبدولڕەزاق، دووەم سەرۆك وەزیرانی مالیزیایە دوای سەربەخۆیی كە رۆڵێكی گرنگی گێڕا بۆئەوەی مالیزیا ساڵی 1957 سەربەخۆیی وەربگرێت و لە بەریتانیا رزگاری بێت، هەروەها حسێنی مامی سێیەم سەرۆك وەزیران وڵات بووە دوای سەربەخۆیی.
نەجیب ناوی تەواوی محەمەد نەجیب عەبدولڕەزاقە و ساڵی 1953 لەدایكبووە، و سەرۆكی هاوپەیمانی بەرەی نیشتمانیی راستڕەو بوو، ئەو هاوپەیمانێتییەی كە لە لە ئایاری 2013ەوە دەسەڵاتدارە لە مالیزیا، رەزاق لە بەریتانیا خوێندوویەتی و ساڵی 1974 بڕوانامەی دكتۆرای لە ئابوری پیشەسازیی لە زانكۆی نۆتینگهام بەدەستهێناوە و پاشان هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە بۆ مالیزیا و لە كۆمپانیای نەوتی پترۆناس دەستی بەكاركردن كردووە.
رەزاق لە دەرگای پەرلەمانەوە چووە جیهانی سیاسەتەوە، كاتێك لە تەمەنی 23 ساڵیدا بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی مالیزیا لە شوێنی باوكی كە بەشێوەیەكی كتوپڕ كۆچی دواییكرد، پاشان چەند پۆستێكی لە حكومەتدا وەرگرت، لەوانەش وەزیری پەروەردە، پەیوەندیی و دارایی و بەرگری و ساڵی 2004 لە حكومەتی عەبدوڵا بەدەویدا بووە جێگری سەرۆكی حكومەت و پاشان ساڵی 2009 دوای دەستلەكاركێشانەوەی بووە سەرۆك وەزیران.
لە 2008دا هاوپەیمانی پاریزان " هاوپەیمانی بەرەی نیشتمانی" دوولەسەر سێی كورسییەكانی لە پەرلەمان لەدەستدا و بۆ یەكەمجار لە دوای سەربەخۆیی مالیزیاوە زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدا.

رەزاق ساڵی 2016 پەنای بۆ یاساكانی نەهێشتنی تیرۆر برد بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە داوای دەستكاریی یاسای هەڵبژاردنەكانیان دەكرد و لە چەند ساڵی دوایی دەسەڵاتیشیدا چەندین كەسی بەبێ‌ بڕیاری دادگا دەستگیركرد و دوا یاساشی پێش مانگێك پێش لەدەستدانی دەسەڵات بەناوی" یاسای دژایەتیكردنی بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ" دەركرد.


نەجیب عەبدولڕەزاق لەوكاتەوەی كە بووە سەرۆك وەزیران سەركردایەتی پارتی " یەكێتی رێكخراوی نیشتمانیی مالیزیا) دەكات.
لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیراندا، بەڵێنی ئەوەیدا كە سیاسەتی زیاتر كراوە لە بواری سیاسیدا پیادەبكات، بەڵام لە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی شكستیهێنا، هەروەها ژمارەیەك یاساشی دەركرد بۆ بێدەنگكردنی نەیارەكان و قایلكردنی جەماوەرە حزبییەكەی كە زیاتر لە نێو زۆرینەی مالاویی موسوڵماندایە و ساڵی 2016 پەنای بۆ یاساكانی نەهێشتنی تیرۆر برد بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە داوای دەستكاریی یاسای هەڵبژاردنەكانیان دەكرد و لە چەند ساڵی دوایی دەسەڵاتیشیدا چەندین كەسی بەبێ‌ بڕیاری دادگا دەستگیركرد و دوا یاساشی پێش مانگێك پێش لەدەستدانی دەسەڵات بەناوی" یاسای دژایەتیكردنی بڵاوكردنەوەی هەواڵی درۆ" دەركرد.
لە بواری ئابوریشدا نەجیب عەبدولڕەزاق سیاسەتی ئابوری كراوەی پەیڕەوكرد و پشتگیری حكومیی كەمكردەوە دەرگای بەرووی وەبەرهێنانی بیانییدا كردەوە.
رەزاق 681 ملیۆن دۆلاری لە خانەوادەی فەرمانڕوای سعودیە وەرگرتووە و لەو بارەیەوە رایگەیاندووە كە ئەوەی بە دیاری لەلایەن شا عەبدوڵاوە وەرگرتووە و دواتر گەڕاندویەتییەوە بۆ سعودیە و دوای لێكۆڵینەوەش لەو دۆسیەیە داواكاری گشتی مالیزیا جەختیكردەوە كە ئەو كارە هیچ پێشێلكاریی و گەندەڵییەكی تێدا نییە.

لەمیانی دەسەڵاتی خۆیدا رەزاق لەسەر سێ‌ كەیسی گەندەڵی لەلایەن دەستەی نەهێشتنی گەندەڵییەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرا و لە هەمووشیاندا بێ‌ تاوان بوو، ئەو كات داواكاری گشتی مالیزیا رایگەیاند كە هیچ سەرپێچییەكی یاسایی و تاوانی نەكردووە.

لەمیانی دەسەڵاتی خۆیدا رەزاق لەسەر سێ‌ كەیسی گەندەڵی لەلایەن دەستەی نەهێشتنی گەندەڵییەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كرا و لە هەمووشیاندا بێ‌ تاوان بوو، ئەو كات داواكاری گشتی مالیزیا رایگەیاند كە هیچ سەرپێچییەكی یاسایی و تاوانی نەكردووە.
ئێستا نەجیب رەزاق دوای شكستهێنانی لەدەسەڵات و گەڕانەوەی مەهاتیر محەمەد بۆ دەسەڵات دەستگیركراوە و جگە لە دزینی پارەی سندوقی وەبەرهێنانن لەسەر گەندەڵیی لە پرۆسەی كڕینی دوو ژێر درەیایی لە فەرەنسا ساڵی 2002 لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، هەروەها یەكێك لە یاریدەدەرانیشی تۆمەتبارە بە كوشتنی فەرمانبەرێكی  مەنگۆلی كە ساڵی 2006 لە نوسینگەی رەزاق كاریدەكرد.

پۆلیسی مالیزیا: بەهای ئەو كەلوپەلانەی لەناو شەش ماڵی نەجیب عەبدولڕەزاق سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هاوسەرەكەی دەستیان بەسەردا گیراوە كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی نزیكەی 270 ملیۆن دۆلارە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا پۆلیسی مالیزیا رایگەیاند بەهای ئەو كەلوپەلانەی لەناو شەش ماڵی نەجیب عەبدولڕەزاق سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هاوسەرەكەی دەستیان بەسەردا گیراوە كە تۆمەتبارە بە گەندەڵی نزیكەی 270 ملیۆن دۆلارە.
ئامار سینگ بەرپرسی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە تاوانە بازرگانییەكان لە پۆلیسی مالیزیا، رایگەیاند ئەفسەران و كارمەندانی بانكەكان زیاتر لە یەك مانگی سەرقاڵی جیاكردنەوە و ئاماری ئەو كەلوپەلانە بوون كە بە گەورەترین پرۆسەی دەسبەراگرتن لە مێژوویی مالیزیادا وەسفیكرد.
بە گوێرەی پۆلیسی مالیزیا لە ماڵاكانی نەجیب عەبدولرەزاقدا 12 هەزار پارچە خشڵ و زیاتر لە 400 كاتژمێری دەستی و 560 جانتای دەستی دەستیان بەسەردا گیراوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand