جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە كەركوك دەستیپێكرد
2018-07-03 09:12:39
(درەو میدیا):
لە رێوشوێنێكی ئەمنیی تونددا، جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردەی پەرلەمانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ سێشەمممە سێی تەمموز لە كەركوك دەستیپێكرد.
پرۆسەكە لە لایەن تیمێك لە دادوەرانەوە بەڕێوەدەچێت كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دیاریكردوون و لاینە سیاسییەكانیش دوو چاودێریان بۆ شوێنی جیاكردنەوەی دەنگەكان رەوانەكردووە و چاودێری پرۆسەكە دەكەن.
ئەحمەد رەمزی بەرپرسی فەرمانگەی هەڵبژاردەی بەرەی توركمانی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " سۆمەریە نیوز" رایگەیاند جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان زیاتر لە 500 سندوقی دەنگدان دەگرێتەوە و 186 سندوقیان ئەنجامەكانی رەوانەی بەغدا نەكراون.
بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تەنها دەنگی ئەو سندوقانە بەدەستی دەژمێردرێنەوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.
بابهتی پهیوهندیدار