"توركیاو ئێران رێككەوتنی نهێنیان كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان"
2023-09-05 09:03:52
درەو:
گۆڤاری ( THE NATIONAL INTEREST)ی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە كە لەلایەن (شاد شێركۆ) ئامادەكراوە:
🔹لەدیدی ئەنقەرەو تارانەوە, دەبێت هەرێمی كوردستان والێبكەن سەربەخۆیان بێت یان لاوازبێت.
🔹هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر كوردستان, ئاماژە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ دەكات لەپەیوەندییەكانیان و, ئەگەری بوونی رێككەوتنێكی نهێنی نوێ, بۆ هاوكاری و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری كورد لە عێراق.
🔹گرنگە پێشهاتە سیاسییەكانی ئەم دواییە لەبەرچاو بگیرێت, بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری چڕكردنەوەی هێرشەكانی توركیا بە فرۆكەی بێفرۆكەوان لەناوچەی سلێمانی و نزیك لە سنوری ئێران بە دیاریكراوی.
🔹لە مانگی نیسانی (2023)دا, ئەنقەرە فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی كردە ئامانج, كە ئەمە هێرشێكی بێوێنەبوو, هێرشەكانی ئەم دواییەش ئەو ناوچانەی كردووەتە ئامانج, كە شوێنی نیشتەجێبونی چڕی دانیشتوانە.
🔹لەسەرەتای دروستبونیەوە, كوردستانی عێراق لەڕووی سیاسیەوە دابەشبووە, لەنێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری ركابەری یەكدا, لەپێناو پاراستنی پەرژوەندییە تایبەتەكانیان, بە تایبەت لە جەنگی ناوخۆی ساڵی (1994-1998), پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەنقەرە, لەبەرامبەردا, یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەرەی ئێران راوەستاوە.
🔹لە ئەنجامی ئەو جەنگە, ئەنقەرەو تاران كاریگەرییەكی گەوەیان هەیە بەسەر سیاسەتی كوردی عێراقەوە, سلێمانی بووە جێی بایەخی ئەنقەرەو تاران ماوەیەكی زۆرە هەوڵدەدات روبەڕوی هەژموونی توركیا ببێتەوە, لەهەمان كاتدا, ئەنقەرە هەمان شتیكردووە لە دهۆك و هەولێر.
🔹لەگەڵ ئەوەی توركیاو ئێران نەیاری یەكن, بەڵام هەرگیز كێبڕكێی نێوان نەگەیشتووەتە ململانێی راستەوخۆ, لەبری ئەوە هەردوو وڵات لەڕێی هێزی بەكرێگرتەوە شەڕی یەكیان كردووە.
🔹زیادبوونی هێرشەكانی ئەنقەرە لەناوچەی هەژموونی تاران, شاهیدی ئەو راستییە كە كێبڕكێی هەرێمی لەنێوان توركیاو ئێران لاوازبوە, لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابورییەكانیان.
🔹پێداویستی زۆری ئەنقەرە بە نەوت و غاز سروشتی لە ئێران, بزوێنەرێكی گرنگە بۆ هاوكاری توركیاو ئێران لەم دەیەیەی دوایدا.
🔹بەهۆی پشت بەستنی بە وزەی ئێران, بە تایبەتی غاز, ئەنقەرە هەوڵی نواندنی نەرمیدەدات لە سیاسەتەكانی بەرامبەر بە ئێران.
🔹ئەنقەرە بەرژوەندییەكی جدی هەیە لەوەی رێگە لە تێكچوونی پەیوەندییەكانی بگرێت لەگەڵ ئێران و رێوشوێنێك بگرێتەبەر كە پاساو بدات بە تاران بۆ ئەوەی هاوكارییەكانی بۆ پارتی كرێكاران زیادبكات.
🔹هێرشەكانی ئێران بۆ ناو قوڵایی هەولێر بەشێوەیەكی مەترسیدار پەرەیسەند, قورسە بڕوا بەوە بكرێت كە ئەم دوو هێزە هەرێمایەتییە دەستوردان دەكەن بەشێوەیەكی ئاشكرا لەناوچەیەكی كێشە لەسەری وەك كوردستانی عێراق, بەبێ هیچ جۆرە رێككەوتنێك.
🔹لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دابەشبودا, یەك شت هەیە كە زۆرینەی وڵاتە ركابەرەكانی ناوچەكە لەسەری كۆكون, ئەویش ئەوەیە كوردستانی سەربەخۆ بیرۆكەیەكی خراپە.
🔹لە ئێستادا, ئەنقەرەو تاران گەیشتووەنەتە ئەو بڕوایەی دروستكردنی هەر ناوچەیەكی خۆ بەڕێوەبەری كوردی لەهەر ناوچەیەكی جیهان, بەتایبەت لەناوچەیەكی تایبەتی وەك عێراق, دەبێتە هۆی هاندانی جوڵانەوە كوردییەكان لەهەموو ناوچەكان, بۆیە ئەو دوو وڵاتە پێیانوایە, لێكەوتەكانی دروستبونی دەوڵەتێكی كوردی لە عێراق, قابیلی قبوڵكردن نییە.