نازناوی هەڵبژاردە بەشدارەكانی مۆندیالی روسیا
2018-07-02 11:22:42
(درەو میدیا):
32 هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتانی جیهان بەشداری مۆندیالی روسیای 2018 دەكەن و كە ئێستا لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەكەدایە و تا ئێستا نیوەی زیاتری هەڵبژاردەكان ماڵئاواییان لە مۆندیال كردووە، هەڵبژاردەكانی تۆپی پێ هەر یەكێكیان نازناوێك یان زیاتریان هەیە كە لێرەدا پێی ئاشنا دەبین:
• هەڵبژاردەی بەرازیل: خاونی چەند نازناوێكە لەوانە:
- سیلیسا كە بەواتای هەڵبژێدراو دێت.
- سەماكارانی سامبا: كە لە سەمای سامباوە سەرچاوەی گرتووە كە لە بەرازیل سەمایەكی بەناوبانگە و ساڵانە فێستیڤاڵی گەورەی بۆ سازدەكرێت.
- ئۆری ڤێردی (auriverde)، بە واتای ئاڵتونیی و سەوز دێت.
- كانارینها (canarinha): لە باڵندەی كەنارییەوە وەرگیراوە، و مەبەست لێی رەنگی زەردی درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلە.
• هەڵبژاردەی ئەرجەنتین:
- سەماكارانی تانگۆ: لە سەمای تانگۆی بەناوبانگی ئەرجەنتینەوە وەرگیراوە.
- لۆس جۆشۆس (los goushos ) : بە واتای شوانی مانگا دێت.
- لا ئەلبی سیلیستی) la albiceleste (: بەواتای هەردوو رەنگی سپی و شینی ئاسمانی دێت كە رەنگی درێسی هەڵبژاردەكەیە.
• هەڵبژاردەی ئیسپانیا:
- لا روخا (la roja) : بەواتای سوور دێت كە مەبەست لێی رەنگی درێسی هەڵبژاردەكەیە.
- ماتادۆری ئیسپانیی: ئەم ناوە بۆ یاری زۆرانبازی " گا" دەگەڕێتەوە یەكێكە لە وەرزە بەناوبانگەكانی ئەو وڵاتە.
• هەڵبژاردەی ئەڵمانیا:
- ناسیونال مانشافت : كە بە زمانی ئەڵمانیی بە واتای هەڵبژاردەی نیشتمانی دێت.
- ماكینەكانی ئەڵمانیا: ئەم نازناوە لە هێزی پیشەسازی ئەڵمانیا و بەهێزی ئاستی هەڵبژاردەكەوە سەرچاوەیگرتووە.
• هەڵبژاردەی فەرەنسا:
- كەڵەشێرەكانی فەرەنسا: كەڵەشێر لۆگۆی رەسمی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا و هەڵبژاردەكەشە و فەرەنسییەكان لە سەدەی 14ەوە وەك سیبموڵێك بۆ هەستانەوە بەكاریدەهێنن.
• هەڵبژاردەی بەریتانیا:
- هەڵبژاردەی سێ ئەسپەكە: ئەم نازناوە بۆئەو لۆگۆیە دەگەڕێتەوە كە لە بەریتانیا لە هەموو بوارەكاندا بەكارهێنراوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ریچارد قلب الاسد.
• هەڵبژاردەی ئۆرەگوای:
- سیلیستی: كە بە زمانی ئیسپانیی بە مانی رەنگی شینی ئاسمانی دێت كە لەسەر ئاڵای وڵاتەكە و درێسی هەڵبژاردەكە رەنگی داوەتەوە.
• هەڵبژاردەی پرتوگال:
- بەرازیلی ئەوروپا: ئەوەش بۆ توانا و لێهاتوویی یاریزانانی هەڵبژاردەكە دەگەڕێتەوە كە لە شێوازی یاریكردن هەڵبژاردەی بەرازیلەوە نزیكە.
• هەڵبژاردەی مەكسیك:
- لۆس مۆنیتۆس (los monitos): بە واتای دەستی بچوك دێت.
- (el tri) بە واتای سێ رەنگی درێسی هەڵبژاردەكە دێت.
• هەڵبژاردەی ژاپۆن:
- سامورای: وەك ئاماژەیەك بۆ جەنگاوەرە دێرینەكانی ژاپۆن.
• هەڵبژاردەی سویسرا:
- لا ناتی كە بە زمانی فەرەنسی بەواتای " تیپی نیشتمانی" دێت
• هەڵبژاردەی كرواتیا:
- بە " ڤاترینی" ناوەدەبرێت كە بە زمانی كرواتیی بە واتای درەوشاوە دێت.