موعتەسەم ئەكرەم كۆچی دوایی كرد
2023-09-01 13:17:20
(درەو):
یەكێك لەوانەی لەدوای شەڕی ناوخۆوە بەدوای نەوتدا دەگەڕا لە كوردستانو دواتر بوو بە بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، كۆچی دوایی كرد.
موعتەسەم ئەكرەم بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق لە پشكی كورد (یەكێتیی)، كۆچی دوایی كرد. موعتەسەم ئەكرم نزیك بوو لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی، بۆیە كۆسرەت رەسول وەكو یەكەم بەرپرسی یەكێتیی پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە.
موعتەسەم ئەكرەم یەكێك لەوانە بوو، كە لەدوای رووداوەكانی 31ی ئابی 1996وە لەلایەن یەكێتییەوە راسپێردرا بەوەی هەوڵی دۆزینەوەی نەوت بدات.
رۆژی 22ی ئۆكتۆبەری 2019 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خانەنشینكردنی بۆ ژمارەیەك بەرپرس دەركرد، یەكێك لەوانە موعتەسەم ئەكرەم بوو، بەڵام دواترو لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ بڕیاری خانەنشینییەكەی هەڵوەشێندرایەوەو ئەمجارە لەبری پۆستی (بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان) پۆستی (بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غاز)ی پێدرا.
دوای كۆتایهاتنی كاركردنو خانەنشینبوونی یەكجاری موعتەسەم ئەكرەم، پۆستی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق كە پشكی یەكێتیی بوو، ماوەیەك بە بەتاڵی مایەوەو وا پێشبینی دهكرا كاندیدی پۆستهكه لهلایهن كۆسرهت رهسوڵهوه دیاری بكرێت و ئهمه یهكێك له هۆكارهكانی دواخستنی پڕكردنهوهی پۆستهكه بوو، رۆژی 29ی كانونی دووەمی ئەمساڵ (عیزەت سابیر) لە شوێنی موعتەسەم ئەكرەم وەكو بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری غازی سروشتی دەستبەكاربوو.