Draw Media

"راگرتنی هەناردەی هەرێم كاتییە‌و دەستپێدەكاتەوە"

"راگرتنی هەناردەی هەرێم كاتییە‌و دەستپێدەكاتەوە"

2023-08-31 09:38:37


(درەو):
كۆمپانیای گەڵف كیستۆن، كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەگومانە بتوانێت لە كارو چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا بەردەوام بێت.
كۆمپانیاكە رایگەیاند، كارمەندە بیانییەكانی بە ڕێژەی 55%ی كەمكردووەتەوە تا بتوانێت تێچووی كاری كۆمپانیەكە كە بەهۆی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە روبەڕووی بووەتەوە، كەمبكاتەوە.
كۆمپانیاكە لێكۆڵینەوە دەكات تا كارمەندی زیاتر لە كۆمپانیاكە بێكار بكات بەهۆی ئەو زیانەی كە رووبەڕووی بووەتەوە لە ئەنجامی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی توركیاوە.
جۆن هاریس، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" هەرچەندە هیچ چوارچێوەیەكی كاتیی فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام هێشتا پێمان وایە راگرتنی هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەیەكی كاتی دەبێت پرۆسەكە دەستپێدەكاتەوە".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand