منداڵێكی بەلجیكی تەمەن هەشت ساڵ دەچێتە زانكۆ
2018-07-01 14:01:15
(درەو میدیا):
منداڵێكی بەلجیكی بەناوی " لۆران سیمۆنز" كە تەمەن هەشت ساڵە قۆناغی ئامادەیی تەواوكردووە و پرۆگرامی خوێندنی شەش ساڵی بە یەك ساڵ و نیو تەواوكردووە.
بە وتەی باوك و دایكی لۆران لە تاقیكردنەوەی ئاستی زیرەكیدا رێژەی لە سەدا 145ی بەدەستهێنا و بڕوانامەی قۆناغی ئامادەیی وەرگرتووە، كە كەسانی ئاسایی لە تەمەنی 18 ساڵیدا ئەو قۆناغە دەبڕن.
لۆران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رادیۆی " ئاڕ تی بی ئێف"ی بەلجیكی كە زۆر هۆگری وانەی ماتماتیكە ، چونكە وانەیەكی بەرفراوانە و ئامار و ئەندازە و جەبر لەخۆدەگرێت.
لۆران كە لە باوكێكی بەلجیكی و دایكێكی هۆڵەندیی لە دایكبووە، دوای بەسەربردنیدوو مانگی پشووی هاوین پەیوەندی بە زانكۆوە دەكات و باوكی دەڵێت:" كوڕەكەم لە یاریكردن لەگەڵ منداڵانی تردا رووبەرووی ئاستەنگ دەبێتەوە، وەك منداڵانی تر زۆر بایەخ بە یاریكردن نادات".
دەشڵێت:" لۆران بیری لەوە دەكردەوە ببێتە بە پزیشكی نەشتەرگەر یان كەشتیوانی گەردونی، بەڵام ئێستا بیرلەوەدەكاتەوە كە بچێتە بواری تەكنۆلۆژیای زانیاری و كۆمپیوتەرەوە."
لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا باوكی لۆران دەڵێت:" ئەگەر لۆران بڕیاربدات بەیانی ببێتە دارتاشێك، ئەوا بەلای ئێمەوە گرنگ نیە، هەتا ئەو دڵخۆش بێت".
سەرچاوە: بی بی سی