سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دزێکی بەناوبانگ لە زیندانێكی پاریس بە هێلیكۆپتەر هەڵات

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 تەمموز 2018

 دزێکی بەناوبانگ لە زیندانێكی پاریس بە هێلیكۆپتەر هەڵات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند دزی بەناوبانگ " رەزوان فاید" بە هێلیكۆپتەرێك لە گرتوخانەیەكی پاریسی پایتەخت هەڵاتووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی " بی بی سی " سێ‌ لە هاوكارەكانی فاید كە چەكیان پێبووە بە هێلیكۆپتەرێك لە گۆڕەپانی زیندانی " سین ئەی مارن"  نیشتونەتەوە و فایدیان رزگاركردووە.
رەزوان فاید یەكێكە لە تاوانبارە بەناوبانگەكان لە فەرەنسا و بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەند تاوانێكی دزیكردن بە زەبری چەك سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەمە یەكەمجار نییە كە فاید لە زینداندا هەڵبێت و ساڵی 2013ش دوای نیو كاتژمێر لە گەیشتنی بە گرتوخانەیەكی باكوری فەرەنسا، دوای بەبارمتەگرتنی چوار بەرپرسی گرتوخانەكە و بەكارهێنانیان وەك پەرژینی مرۆیی و شكاندنی ژمارەیەك دەرگای گرتوخانەكە هەڵات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 17 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)